فێرگه‌ى كچانى تۆپى پێى شاره‌زوور

فێرگه‌ى كچانى تۆپى پێى شاره‌زوور

فێرگه‌ى كچانى تۆپى پێى شاره‌زوور
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ تیپى تۆپى پێى كچانى فێرگه‌ى شاره‌زوور ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردووه‌ به‌ ئامانجى دروست كردنى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا بۆ داهاتووى ناوچه‌كه‌ و پێشكه‌ش كردنیان به‌ یانه‌كانى كوردستان، ئێستا له‌ كوردستان چه‌ندین فێرگه‌ كراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانانى كچ و كوڕى شاره‌كانى كوردستان سه‌رقاڵى وه‌رزش بن و په‌ره‌ به‌به‌هره‌كانیان بده‌ن له‌ رێگه‌ى یارى تۆپى پێه‌وه‌،فێرگه‌ى كچانى شاره‌زووریش رۆژانه‌ سه‌رقاڵى یه‌كه‌ مه‌شقیه‌كانن و چاوه‌ڕوانى دوارۆژێكى پڕشنگداریان لێ ده‌كرێت له‌م باره‌شه‌وه‌ ئیمان بارزان راهێنه‌رى فێرگه‌ى شاره‌زوور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئامانجمان له‌ دامه‌زراندن و دروست كردنى تیپى كچان و هێنانه‌ پێشه‌وه‌ى كچانه‌ بۆ نێو بواره‌كه‌، چونكه‌ هاوشانى كوڕان كچانى زۆر به‌هره‌مه‌ند له‌ نێو بوارى وه‌رزش ده‌بینرێت، گوتیشى: ته‌نیا پێویستیان به‌وه‌ ده‌بێت هاوكارییان بكرێت و پشتگیریان بكرێت،گوتیشى" سوپاس بۆ خودا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ تیپه‌كه‌مان بووست بووه‌ هیچ گرفێتكمان نییه‌ و رێگری نییه‌، ته‌نیا تاكه‌ گرت نه‌بوونى خول و چالاكی بێت، ئومێده‌وارین له‌ داهاتوو كار له‌ سه‌ر كردنه‌وه‌ى خول و چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان بكرێت بۆ فێرگه‌كان تا بتوانرێت دۆخێكى ئه‌رێنى و جیاواز بۆ فێرخوازنمان دروست بكرێت، ئیمان بارزان گوتیشى" ئامانجمان پێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌كى ته‌ندروسته‌ له‌ سه‌ر شێوازێكى زانستى، ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ چالاكی و راهێنانه‌كانمان چڕ تر ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ وئومێدین له‌ داهاتوودا كار بكرێت بۆ فێرگه‌كان و هیوامان به‌خۆمان هه‌یه‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنین.
كارزان كانه‌بی

Top