ره‌مزی ساڵح راهێنه‌رى سه‌ید سادق چه‌ند یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستیان پێشكه‌ش كردیه‌

ره‌مزی ساڵح راهێنه‌رى سه‌ید سادق چه‌ند یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستیان پێشكه‌ش كردیه‌

ره‌مزی ساڵح راهێنه‌رى سه‌ید سادق چه‌ند یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستیان پێشكه‌ش كردیه‌
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌ى سه‌ید سادق به‌ سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى به‌تواناى شارى كه‌ركووك ره‌مزی ساڵح توانى تیپه‌كه‌ به‌ ئاست و به‌ ئه‌نجام بكاته‌ پاڵه‌وانى خولى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان، له‌ ئێستاشدا چه‌ندین یانه‌ داواى ئه‌و راهێنه‌ره‌یان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی تیپه‌كه‌یان بكات له‌ داهاتوودا، له‌باره‌ى چاره‌نووسى خۆشى وه‌كو راهێنه‌ر بۆ وه‌رزى نوێ خوله‌كانى كوردستان ره‌مزی ساڵح بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: تاكو ئێستا هیچ بڕیاریكم نه‌داوه‌ كه‌ چى ده‌كه‌م، به‌ڵام یه‌ك دوو یانه‌ی نایاب به‌ شێوه‌ى زاره‌كى پێیان گوتیمه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مه‌شقی یانه‌كانیان له‌ ئه‌ستۆ بگرم، به‌ڵام هێشتا ماف و دارایم له‌لای یانه‌ى سه‌ید سادق ماوه‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌وان ده‌كه‌م ئه‌وكات بڕیارى خۆم ده‌ده‌م، گوتیشى" جگه‌ له‌م دوو یانه‌یه‌ دوو یانه‌ى خولى پله‌ دووى كوردستانیش داوایان لێم كرد وه‌كو راهێنه‌ر له‌گه‌ڵیان كار بكه‌م بۆ خولى پله‌ دووى كوردستان، به‌ڵام ره‌تم كردوه‌ به‌هۆى ماندوو بوونه‌وه‌، له‌باره‌ى گه‌یشتنى یانه‌ى سه‌یدسادقیش بۆ خولى پله‌ نایاب ره‌مزی گوتیشى: یانه‌ى سه‌ید سادق شایه‌نى ئه‌وه‌ بوو بگاته‌ خولى پله‌ نایابى یانه‌كانى كوردستان زۆر ماندوو بووین له‌گه‌ڵیان، سه‌ره‌تا كه‌ من چوومه‌ تیپه‌كه‌م وه‌رگرت ئه‌وان ئاره‌زوویان ئه‌وه‌ بوو ته‌نیا بمێنه‌وه‌ له‌ خولى پله‌ یه‌ك، منیش ئه‌وه‌م پێیان گوت كه‌ كارێك ناكه‌م ته‌نیا بۆ مانه‌وه‌ بێت له‌ خولێك كه‌ به‌شدارین، بۆیه‌ به‌لێنى سه‌ركه‌وتنم و كێبڕكێكردنم پێیاندا سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ توانیمان ئه‌و خه‌ونه‌ بكه‌ینه‌ راستى و تیپه‌كه‌ بگه‌ینه‌ ریزى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان. ئه‌مساڵیش یانه‌ى سه‌ید سادق یه‌كێك بوو له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى خولى پله‌ یه‌كى كوردستان توانى به‌ نوێنه‌رایه‌تى یانه‌كانى شاره‌زوور خۆی بگه‌ینێته‌ ریزى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان.
كارزان كانه‌بی

Top