ره‌وا یوسف حه‌زم له‌ خولى عێراقی بوو

ره‌وا یوسف حه‌زم له‌ خولى عێراقی بوو

ره‌وا یوسف حه‌زم له‌ خولى عێراقی بوو
یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ئه‌ویش ره‌وا یوسفه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌مى یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ریزى یانه‌كه‌ى جێهێشت، له‌ ئێستادا ره‌وا په‌یوه‌ندی به‌ ریزى یانه‌ى دهۆك كردوه‌ له‌ یارییه‌كانى خولى پله‌یه‌كى عێراقی بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ ریزى یانه‌ نایابه‌كانى عێراقی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ گرێبه‌ستى كردوه‌ و به‌ درێسى یانه‌ى دهۆك ده‌یه‌وێت تیپه‌كه‌ بگه‌ینه‌وه‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، له‌باره‌ى جێهێشتنى ریزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ش ره‌وا یوسف بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هیچ هۆكارێك نه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى من ریزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر جێبهێلم، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت ده‌مه‌ویست له‌ خولى عێراقی یاری بكه‌م ، كه‌ یانه‌ى دهۆكیش گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كردم بڕیارم دا له‌گه‌ڵ دهۆك به‌شدارى یارییه‌كانى خولى عێراقی بكه‌ن و هه‌مان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش وه‌رده‌گرم كه‌ له‌ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ وه‌رم ده‌گرت، سه‌ره‌تاى خولى كوردستانیش به‌ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرم گوت هه‌ركات گرێبه‌ستى خولى عێراقیم بۆ بێت ده‌رۆم، بۆیه‌ دهۆكیشم هه‌ڵبژارد ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ دهۆك ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنم و خزمه‌تى ئه‌و شاره‌ بكه‌م، له‌ باره‌ى گرێبه‌ستى نویێ له‌ خوله‌كانى كوردستانیش گوتى: سێ تا چوار یانه‌ له‌ ئێستادا پێیان گوتیمه‌ بۆ یارى كردن له‌ خولى كوردستان بۆ وه‌رزى نوێ، به‌ڵام ده‌مه‌وێت خوله‌كه‌ ته‌واو بێت ئه‌وكات بڕیارى كۆتایی خۆم ده‌ده‌م، به‌ڵام په‌نا به‌خوا ده‌چمه‌ خولى عێراقی یارى ده‌كه‌م ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى ماومه‌ له‌ یارى كردن، هه‌تا بۆشم بگونجێ ده‌چمه‌ خولى عێراقی بۆ یارى كردن.
كارزان كانه‌بی

Top