نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى گرفتى سه‌ره‌كى یاریزانانى تایكواندۆیه له كوردستان
نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى گرفتى سه‌ره‌كى یاریزانانى تایكواندۆیه له كوردستان
یارى تایكواندۆ یه‌كێك له یارییه به‌رگرى و جه‌نگییه‌كانه كه یاریزانانى كوڕ و كچى شاره‌كانى كوردستان هه‌میشه به شه‌وقه‌وه روو له‌م یارییه ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ى كه ماوه‌یه‌كى زۆره هیچ خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه له سه‌ر ئاستى كوردستان، به‌ڵام یاریزانانى كوردستان به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانى یه‌كه مه‌شقییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كات به‌رده‌وام بن له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌شداری كردنیان له خوله‌كان و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان، یاریزانان گه‌وره‌ترین گرفتى خۆیان بۆ نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى و هاوكارى نه‌كردنى پێویست ده‌گه‌رێنه‌وه كه وا له یاریزانان ده‌كات سارد ببنه‌وه له سه‌ر ئه‌نجامدانى ئه‌م وه‌زشه، بۆیه داواكارن له‌لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى كه خول و پاڵه‌وانیه‌تیان بۆ بكرێته‌وه، گۆڤاری گوڵانیش ژماره‌یه‌ك یاریزانى یارى تایكواندۆی دواندوه و ئه‌وانیش قسه‌یان خۆیان بۆگوڵان كردوه.
راپۆرتى: كارزان كانه‌بی
بانۆ ئه‌حمه‌د یاریزانى تایكواندۆی یانه‌ى نه‌ورۆز له باره‌ى ئاستى ئه‌م یارییه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له ئێستادا ئاستى یارى تایكواندۆ له به‌ره‌ووپێشچووندایه و به تایبه‌تى له شارى سلێمانى ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه هاوكارى راهێنه‌ره‌كه‌مان مامۆستا به‌ختیار زۆر ماندووه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه و پاڵپشتى سه‌رجه‌م فێرخوازانه هه‌مووكات هه‌وڵمان داوه بگه‌ینه لوتكه‌ى ئه‌م یارییه و ببینه یه‌كه‌مه‌كانى عێراقی، له‌باره‌ى باشتربوونى ئاستى ئه‌م یارییه‌ش گوتى: پێویسته گرنگى ته‌واو بدرێت به‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى چ له سه‌ر ئاستى ناوه‌خۆ و چ له سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه، تاكو فێرخواز بتوانێت تواناكانى خۆى له رێگاى پاڵه‌وانێتیه‌كانه‌وه بسه‌لمێنێت و ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بنێت، پێویسته پشتگیری یاریزانان بكرێت ماددى و مه‌عنه‌وی تا بتوانن به‌رده‌وام بن، وه وه‌رزشیی تایكواندۆ به‌ره‌ووپێش ببه‌ن، گرفتى ئه‌م یارییه‌ش بۆئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه پشتگیری لایه‌نێك یان به‌رپرسێك نییه تا هاوكارى ئه‌م وه‌رزشه بكات و تا یاریزانانى ئه‌م وه‌رزشه بتوانن تواناكانى خۆیان بسه‌لمێنن، هیوادارم لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بتوانن هاوكارى وه‌رزشیی تایكواندۆ بكه‌ن به دابین كردنى پێداویستییه‌كانى ئه‌م وه‌رزشه و ره‌خساندنى پاڵه‌وانیه‌تیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌نیا كاوه یاریزانى تایكواندۆ له باره‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌م شێوه‌یه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌م یارییه‌ش له سه‌ر ئاستى جیهانى بۆته هونه‌رێكى نێوده‌وڵه‌تی ته‌نانه‌ت له ئۆلۆمپیاتیش یه‌كێكه له هونه‌ره به‌هێزه‌كان، له كوردستانیش چه‌ندین قۆناخی باشى بریوه خه‌ڵك ئاشناى بووه، هونه‌رێكه هه‌م به‌رگری و هه‌م رێزگرتنیشى تێدا كۆبۆته‌وه، بۆ به‌ره‌وپێشچوونى قۆناخه‌كانى تایكواندۆ پێویسته له سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئه‌م یارییه هونه‌رییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌وڵى داهێنه‌رانه بده‌ن له شێوازه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردنى یاریزان، ئه‌م یارییه نه‌به‌سترێته‌وه ته‌نیا به‌هۆڵه‌كانى تایكواندۆ بگره له قوتابخانه‌كان ببێته وانه‌یه‌كى سه‌ره‌كى تاكو نه‌وه له دواى نه‌وه ئاسناى ببن، ئێمه وه‌كو هه‌موو وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان پاڵه‌وان و داهێنه‌ر به‌رهه‌م بهێنن، له‌باره‌ى گرفته‌كانى ئه‌م یارییه‌ش له‌نیا گوتى:هیچ هونه‌رێك بێ گرفت و كه‌موكوڕى نییه تایكواندۆش به‌ده‌ر نییه له‌مه، به‌داخه‌وه لایه‌نه جه‌سته‌یه‌كه‌ى تایكواندۆ ده‌بیین، به‌ڵام له راستیدا تایكواندۆ فه‌لسه‌فه‌یه‌كى شورش گێرانه‌ی بنیاتنانى وولاته، ته‌نانه‌ت تایكواندۆ بۆته پایه‌یه‌كى سه‌ره‌كى دروست بوونى شانشینه كۆنه‌كانى وڵاتى كۆریا، بۆیه پێویسته مامۆستا و یاریزانان هه‌میشه خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن له روووی زانیارییه فه‌لسه‌فییه‌كانى تایكواندۆ و هه‌رگیز نه‌وه‌ستن له فێربوون.
له باره‌ى ئاستى یارى تایكواندۆ به شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌حمه‌د نووری یاریزانى تایكواندۆ له‌م باره‌یه‌وه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاستى یارى تایكواندۆ له ئاستێكى باشدایه، به‌ڵام پێویسته به‌ره‌ووپێشچوونى باشتر و زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت به‌خۆیه‌وه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئاستى ئه‌م یارییه پێش بكه‌وێت پێویسته پاڵه‌وانێتى زیاتر بكرێته‌وه له هه‌ردوو ئاستى ده‌ره‌وه و ناوه‌خۆه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م قۆناخه‌ى ئێستاى تێپه‌رێنێت، چونكه به‌هۆى پاڵه‌وانێتى یاریزان زیاتر ده‌توانێ به‌هره و تواناى خۆى تێدا بسه‌لمێنێـت و ئاشنا ببن به به‌هره‌و تواناى هاورێ یاریزانه‌كانى وه‌ك خۆیان، له‌باره‌ى گرفتى یارییه‌كه‌ش ناوبراو گوتى: گرفتى ئه‌م یارییه له‌وه ده‌بینم كه هیچ لایه‌نێك یاخود به‌رپرسێك نییه كه پاڵپشتى یانه و یاریزانه‌كان بێت چ له رووى ماددی یاخود مه‌عنه‌وی، وه‌كه‌می پاڵه‌وانێتى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه چه‌ند سالێكه وه‌ڵاته‌كه‌مان تووشى قه‌یرانى دارایى بۆته‌وه، بۆیه داوا له لایه‌نى به‌رپرس و په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م كه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، وه هه‌روه‌ها بتوانن به دابین كردنى كه‌ره‌ستى یارییه‌كه و رێكخستنى پاڵه‌وانێتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، سوپاسى راهێنه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌م كه زۆر ماندوو نه‌ناسانه له خه‌مى ئه‌م وه‌رزشیه دایه
ئانیا ئه‌نده‌ریاس كچه یاریزانى تایكواندۆ له شارى سلێمانى له‌م باره‌یه‌وه گوتى: ئه‌م یارییه له رووى یاریزان و راهێنه‌ر له ئاستێكى زۆر به‌رزدایه و هه‌میشه له به‌ره‌ووپێشچووندایه له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئاستى ئه‌م یارییه پێش بكه‌وێت گرنگى و خزمه‌تى زیاتر بكرێ له‌لایه‌ن كه‌سانى كه به‌رپرسن له‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى تایكواندۆ كه به‌راستى ماوه‌یه‌كى زۆره هیچ پاڵه‌وانیه‌تییه‌ك و چاڵاكییه‌ك نه‌كراوته‌وه كه‌مترین بایه‌خ به یاریزانانى تایكواندۆ دراوه، گرفتى سه‌ره‌كیمان ته‌نیا نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى و چالاكیه‌كانیه‌تى كه رێك ناخرێن و به‌مه‌ش گرتى كه‌مبوونه‌وه‌ى یاریزان روو ده‌دات و خواست له سه‌ر ئه‌م یارییه كه‌م ده‌بێته‌وه.