ئایا وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید لەكاتی دووگیانیدا سەلامەتە؟

ئایا وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید لەكاتی دووگیانیدا سەلامەتە؟

بەپێی راپۆرتی پسپۆڕانی سەنتەری كۆنترۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC و كۆلێژی ئەمریكی بۆ پزیشكانی زاییمان و نەخۆشیی ئافرەتان ACOG، كۆمەڵەی پزیشكیی تایبەت بە ئافرەتی دووگیان و كۆرپەSMFM، بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینانەی كۆڤید كە بە رێگای mRNA كاردەكەن وەكو ڤاكسینی پفایزەر/بایۆنتێك و مۆدێرنا لەگەڵ ئەو ڤاكسینانەی كە هەڵگری ڤایرۆسن وەك (جۆنسن ئەند جۆنسن) ئەگەر لەكاتی دووگیانیدا بەكاربهێنرێن، هیچ مەترسییەكان بۆ دایك و كۆرپە نییە، هەروەها لەكاتی شیردانی سرووشتیشدا هیچ مەترسییان بۆ منداڵ نابێت. لە لایەكی دیکەوە داتاكانی سەلامەتیی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید لەكاتی دووگیانیدا، كە لە گۆڤاری نیو ئینگلاندا New England Journal بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەیان بەوە كردووە كە زیاتر لە 35،000 ئافرەتی دووگیان كە ڤاكسینی پفایزەر، یان ڤاكسینی مۆدێرنیان لە مانگەكانی كانوونی یەكەمی 2020 تا 28ی شوباتی 2021 وەرگرتووە، نە خۆیان و نە كۆرپەكانیان دوچاری هیچ گرفت و ئاڵۆزییەك نەبوون، كەواتە بەگشتی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید لەكاتی دووگیانیدا كاریگەرە و سەلامەتە،كۆرپەش تا رادەیەك دەپارێزێت و هاندەرە بۆ دروستبوونی ماددە دژەتەنەكان، كە تەنانەت لەناو شیری دایكیشدا بەدی دەكرێن.

 

Top