پاریس سانجێرمان بۆ رازی كردنى ئیمباپی پاره‌یه‌كى زۆرى داناوه
پاریس سانجێرمان بۆ رازی كردنى ئیمباپی پاره‌یه‌كى زۆرى داناوه
رۆژنامه‌كانى فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى پاریس یانجێرمانى فه‌ره‌نسى به سه‌رۆكایه‌تى ناسرخلێفی سه‌رۆكى یانه‌كه و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا كیلیان ئیمباپی پێش ده‌ست پێكى یارییه‌كانى یۆرۆى ئه‌وروپا هه‌ردوو لا كۆببنه‌وه بۆ دیاركردنى چاره‌نووسى ئه‌و یاریزانه ئه‌ستێره‌یه، به‌ڵام تاكو ئێستا ئیمباپێ بڕیارى ئه‌وه‌ى نه‌داوه كه‌وا گرێبه‌سته‌كه‌ى تازه بكاته‌وه له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسیه‌كه، یانه فه‌ره‌نسیه‌كه ئاماده‌یه بڕى 40ملیۆن یۆرۆى مووچه‌ى سالانه بداته ئه‌و یاریزانه بۆ ئه‌وه‌ى بۆچوونى بگۆرێت له‌سه‌ر چوونى بۆ هه‌ر یانه‌یه‌كى تر، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و یاریزانه هیچ بڕیارێكى نه‌داوه پیشووتریش نیمارى ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه بڕیارى رۆیشتنى دابوو، به‌ڵام به زیاد كردنى بڕى مووچه‌ى سالانه‌ى مانه‌وه‌ى خۆی له یانه فه‌ره‌نسیه‌كه راگه‌یاند.
كارزان كانه‌ب