رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن یادی 100ساڵه‌ی یه‌كه‌مین هه‌واڵی وه‌رزشی كوردی ده‌كاته‌وه
رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن یادی 100ساڵه‌ی یه‌كه‌مین هه‌واڵی وه‌رزشی كوردی ده‌كاته‌وه
100ساڵ له‌تێكۆشان و100ساڵ له بێ ئاگایی!.
رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن له‌نێوان ئامانج و په‌یوه‌ندی به میدیای وه‌رزشی كوردی
یه‌ك سه‌ده له تێكۆشانی میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستان پیرۆزه
رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن سه‌رقافڵه‌ی میدیای وه‌رزشی نووسراوی كوردییه
حه‌ق وایه رۆژی 2/6 بكرێته رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی كوردی!
بێ ئاگایمان له مێژوو و زانست تووشی سه‌رقاڵی شتی لاوه‌كیمان ده‌كات
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌م توێژه فه‌رامۆش مه‌كه زانستێكی مه‌زنیان پێیه!
سێنتێنیاڵی رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن ده‌كاته دوو یۆبیلی زێڕین و نه‌زاندراوه!!!
زاگرۆس نانه‌كه‌لی...لێكۆڵینه‌وه وبه‌دوا داچوون
رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن بۆچی كرا به ئامانج وپه‌یوه‌ندی به میدیای وه‌رزشی كوردی چییه؟
ده‌كرێ ئه‌مه كلیلی یه‌كه‌م بێت بۆ كردنه‌وه‌ی كۆدی قفڵه‌كان،چونكه ده‌بێت سه‌ره‌تا ئامانج بپێكی و ده‌ست نیشانی بكه‌ی،ئینجا روو له‌ناوه‌ڕۆك و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه بكه‌یه‌وه وله‌كۆتایش ئه‌نجامی راست ودروست پێشكه‌ش بكه‌ی.
به‌ر له رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن چه‌ند رۆژنامه وگۆڤارێك له كوردستان وده‌روه‌ی كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه،له‌وانه رۆژنامه‌ی كوردستان كه یه‌كه‌مرۆژنامه‌ی كوردییه له مێژوودا،له 22/4/1898 له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر بڵاوكراوه‌ته‌وه،به‌ڵام تا رێكه‌وتی 2/6/1921 هیچ رۆژنامه‌یه‌ك وگۆڤارێك وبڵاوكراوه‌یه‌كی كوردی له كوردستان وده‌ره‌وه‌ی كوردستان،هیچ بابه‌ت وهه‌واڵ و راپۆرتێكی وه‌رزشی بڵاو نه‌كرۆته‌وه،بۆیه رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن پێشه‌نگ بووه تا ئێستا به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه و دیكۆمێنتارییه‌كان،كه تاكه‌رۆژنامه‌ی كوردییه له رێكه‌وتی 29/4/1920 له‌شاری سلێمانی بڵاوكرایه‌وه،له‌رێكه‌وتی 2/6/1921 وله ژماره‌ی (58)ی ئه‌م رۆژنامه‌یه بابه‌تێكی وه‌رزشی بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناونیشانی (اسپ تاودان)،بۆیه ئامانجمان رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتنه تا وه‌كو مێژوو ببێـته سه‌كۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین هه‌واڵی وه‌رزشی له مێژووی میدیای وه‌رزشی نووسراوی كوردی.
پێشه‌كی
رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2/6/2021 شاری سلێمانی یادی (100) ساڵه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین هه‌واڵی وه‌رزشی ده‌كاته‌وه له چوارپارچه‌ی كوردستان،یه‌كێكه له تێكۆشانی میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستان جێگای شانازی و هه‌ڵوه‌سته‌یه،(100) ساڵ له‌تێكۆشانی میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستان و (100) ساڵ له‌بێ ئاگای هه‌موومان،بۆیه له‌رێكه‌وتی 2/6/1921 رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن له ژماره (58) ئه‌م رۆژنامه‌یه،كه‌هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك رۆژانی پێنج شه‌ممه بڵاوده‌كرایه‌وه،یه‌كه‌م هه‌واڵی وه‌رزشی بڵاوكرده‌وه له ژێرناونیشانی (اسپ تاودان)،رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن ده‌بێته پێشه‌نگ وسه‌رقافڵه‌ی میدیای وه‌رزشی نووسراوی كوردی،هه‌روه‌ها ده‌بێته یه‌كه‌م هه‌واڵی وه‌رزشی كوردی له چوارپارچه‌ی كوردستان.
بۆیه ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن یادی 100ساڵه‌ی یه‌كه‌مین هه‌واڵی وه‌رزشی كوردی ده‌كاته‌وه و به پێوویستی ده‌زانم گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه و به‌دوا داچوونی من راست ودروست بێت،حه‌ق وایه رێكه‌وتی 2/6ی هه‌موو ساڵێك بكرێت به (رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی كوردی)،چونكه‌تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌نامه و دیكۆمێنتاری و ئه‌رشیفمان له‌م به‌رواره كۆنترنیه بۆ مێژووی میدیای وه‌رزشی نووسراوی كوردی،بۆیه بێ ئاگایمان له مێژوو و زانست،تووشی سه‌رقاڵی شتی لاوه‌كیمان ده‌كات.
ناكرێت مێژووێكی ئاوا كه‌له زۆر وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆنتر به نرختره فه‌رامۆشی بكه‌ین،وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زۆربه‌ری زۆریان ئه‌م مێژووه كۆنه‌یان پێ شك نابه‌م،هه‌ندێك وڵات مێژووه‌كه‌یان له ئێمه كۆنتره،به‌ڵام ساڵێكی زۆرنیه و وڵاتی هێنده زۆریش نین،كه‌واته گرنگه‌ئێمه به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونمان به شتی لاوه‌كی، مێژووه گرنگه‌كه‌ی میدیای وه‌رزشی نووسراوی كوردی فه‌رامۆش بكه‌ین،چونكه‌له بێ ئاگایمان له مێژوو و زانست تووشی شتی لاوه‌كی ده‌بین،كه‌ببڕای ببڕای ناڵێم له میدیای وه‌رزشی كوردی پێوویست نیه،به‌ڵكو زۆر له قه‌باره‌ی خۆی زه‌به‌لاح و زل كراوه.
سێنتێنیاڵی یاخود سه‌د ساڵه‌ی رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن كه ده‌كاته دوو یۆبیلی زێڕین و نه‌زاندراوه!،لێره‌وه به پێوویستی ده‌زانم لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار،په‌رله‌مان وحكومه‌تی كوردی له‌گه‌ڵ پسپۆڕ وتایبه‌ت مه‌نده‌كانی ئه‌م بواره كۆببنه‌وه وچاره‌سه‌رێك،یاخود پلان وبه‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه دابڕێژن بۆ رێگا چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م توێژه گرنگه،كه‌له‌جیهان ئه‌مڕۆ میدیای وه‌رزشی له میدیای گشتی گه‌ر تێپه‌ڕی نه‌دابێت،ئه‌وا هاوشانی ئه‌وه،هه‌رچه‌نده میدیای وه‌رزشی تا ئێستا به به‌شێك له میدیای گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت،بۆیه ناكرێت ئه‌م توێژه فه‌رامۆش بكرێت،چونكه دڵنیام به‌شێك له‌وانه‌ی ساڵانێكه خزمه‌ت ده‌كه‌ن وهاوكات له‌گه‌ڵ به‌شێك له گه‌نجه ژیر و بوێره‌كان ده‌بنه تێكهه‌ڵكێشی گرنگ بۆ سوودی وڵات وبواره‌كه،ئومێد ده‌كه‌م لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌م توێژه كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یاخود ده‌زگایه‌ك،یان یاسایه‌كی تایبه‌ت به میدیاكارانی وه‌رزشی ده‌ربكات،تا هه‌مووان له ژێر ئه‌م چه‌تره كۆبینه‌وه وكار بكه‌ین به‌بێ جیاوازی.
پێناسه‌یه‌كی كورتی رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن
سه‌رچاوه‌كان هه‌موو ئه‌م هه‌واڵانه پشت راست ده‌كه‌نه‌وه كه‌ئه‌م رۆژنامه‌یه حاكمی ئه‌وكاتی شاری سلێمانی (مێجه‌رسۆن) ی به‌ریتانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد وهه‌رخۆشی به‌شداری بڵاوكردنه‌وه ویاخود فه‌رمانی چاپكردن وهه‌ڵبژاردنی هه‌واڵ وبابه‌ته‌كانی ده‌كرد،به‌ڵام رۆژنامه‌كه نه خاوه‌ن ونه سه‌رنووسه‌ری له‌سه‌ر تۆمارنه‌كرابوو،ئه‌م رۆژنامه‌یه ژماره (1) له‌رێكه‌وتی 29-4-1920 بڵاوكرایه‌وه تا ژماره (96) به (4) لاپه‌ڕه‌ی بڵاو ده‌كرایه‌وه وبه قه‌باره‌ی (33×21)، له ژماره (97) تا ژماره (118) كۆتا ژماره به (6) لاپه‌ڕه‌ی و قه‌باره (33×20) له رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 27-7-1922بڵاوكرایه‌وه.
ناوه‌ڕۆكی رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن
ووتاری ئه‌م رۆژنامه‌یه بریتی بوو له هه‌واڵ وئاگایێكی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی وخوێندنه‌وه‌ی ساكار،به‌ڵام گرنگ بوو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری،له‌هه‌مان كاتدا مه‌شقێكی باش بوو بۆ چه‌سپاندن وپه‌ره‌سه‌ندنی په‌خشانی كوردی،هه‌روه‌ها بۆ ئاسۆی بیری كۆمه‌ڵ وخه‌ڵك،نامه‌كانی خه‌ڵك ده‌خرایه سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی پێشكه‌وتن بۆ زانیاری،رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن كورته هه‌واڵی جیهانی تێدا بڵاده‌كرایه‌وه وبه‌تایبه‌تی سیاسی،هه‌روه‌ها هه‌واڵی ئه‌و كاتی شاری سلێمانی كه‌زۆر گرنگ بوو،ئه‌مه جگه‌له شیعر و هه‌ندێك بابه‌تی ریكلام و وئاگاداری بۆ خه‌ڵك وحكومه‌ت،ماوه‌ته‌وه بڵێین زمانی رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن پوختی كرمانجی خوارووبوو.
رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن ساڵی 1921 یه‌كه‌م راپۆرتی وه‌رزشی بڵاوكرۆته‌وه
چۆن فه‌یله‌سوفی یۆنانی (هۆمیرۆس) یه‌كه‌م بابه‌تی وه‌رزشی له‌سه‌ر كێبڕكێی گا و راوكردن و زۆرانبازی به‌ر له (850) ساڵ پێش زایین بڵاوكرده‌وه كه بوو به‌سه‌رقافله‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهانی، رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن-یش بووه سه‌رقافله‌ی رۆژنامه‌كانی كوردی كه له ژماره (58)ی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌دا و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 2-6-1921 یه‌كه‌م راپۆرتی وه‌رزشی له‌سه‌ر (ئه‌سپ تاودان) بڵاوكرده‌وه، بابه‌ته‌كه‌ش باس له‌كێبڕكێی ئه‌سپ سواری ده‌كات كه كوردیش پێویسته وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی خۆی سه‌رقاڵی كاری خۆش و هونه‌ری بكات، پاشان باس له‌یاری ئه‌سپ سواری ده‌كات كه كه‌س و جۆر و ماوه‌ی بڕینی پێشبڕكێیه‌كه نووسراوه‌ته‌وه وه‌كو هه‌واڵێكی وه‌رزشی، بۆیه ناونیشان و هه‌واڵی (ئه‌سپ تاودان) وه‌كو گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه، به‌كۆنترین و سه‌رقافله‌ی هه‌واڵی وه‌رزشی ئه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه نه‌ته‌وه‌ی كورد هیچ بڵاوكراوه‌یه‌كی نووسراوی فه‌ڕمی نه‌بووه تا ساڵی 1898 بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردیان به‌ناوی (كوردستان) له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر بڵاوكرده‌وه، بۆیه دوای (23) ساڵ له‌ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی كوردستان، له‌ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن له‌ڕێكه‌وتی 2-6-1921 و له‌ژماره (58)ی‌دا یه‌كه‌م بابه‌تی وه‌رزشی به‌ناوی (ئه‌سپ تاودان) بڵاوكرایه‌وه، بۆیه وه‌كو مێژوو به ده‌ست نوسێكی نوێ بابه‌تی (ئه‌سپ تاودان) بۆ خوێنه‌ران وه‌كو خۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن.
اسپ تاودان
اگــــر تمــاشای پره پره تـــــــاریخ روژهلات بــكین
ایبینین او یاریه و مسـابقاته كه امــرو له اوروپادا اكـری
و كراوه به عــادت یـكی بوه له رسم عادتــی بنچینه قـوم
ولات روژهلات بـــلام بـــواسگه رابـــوردنی زمانــــه وبه
پیویستی حكم بــــرزی و نـزمی او عادته كه ایمه استعداد
شر كـردن و ازایمـان پیـوه هبـو كه اویش امـرو له‌عـاداتی
واز لـی هینراوه وازمـان لـی هینـاوه و به‌ه‌پیچه‌وانـه بـوته
جیكه تـماشـای تـواوی بنچینـه اوروپـاییـه‌كـان هـی وهـا
اوانـه‌یـان له درجـه نـاتواوی كیـانـدوه بـه درجـه تـواوی
بـلام دو بـاره اكـر تـوزی خیـال فلسفـه خومـان بخینـه سر
زمانی تازه ابینین كـه تواو عـادت و اخـلاقی ایمـه كه شایان
تـعریـف بی یـعنی بـه عبارتیكیـتر مـدنیتـی رۆژهـلات كـه
بـونـه جیـكـه تـمـاشـای اوروپـاییــه‌كـان و ورده اوانیـان
كیاندوته لای ژورو.
هـــی بــه واسگه حــكـم بـرزی ونـزمـی و تـی كیـادنـــی
(كـل شیـى یـرجـع الـى اصلـه) اتوانین بـره بـره مدنیـت دوا
كـــــوتـــــوی خـومـان بــكــه‌بینتــه‌وه درجـه تـــواوی
عــــرچ له كـــردنــه‌وه بـــحپ سرك رســم چونیـــتی اسپ
تــــاودان و یــاری كـــردنی كـوصان و شت شتیتره. نالیم كه
لـم مملــكه دا به تواوی له فـكر چــوتــه‌وه بــلام هــر وكـو
پیـویسته تـاكــری و نــه‌كـراوه به عـادت اكر بمانه‌وی خۆمان
مشغول بـكین به شتی كیـف خـۆشیـو فنــی پـی پیـدابـــــی
له روژانـــی مبارك خومـــانا شتیكمان نیـــه . لبراوه بو جزئی
رمـــــچان بــه واسگه‌ى زوری تــوجــه و مـــرحمت جنـــاب
قـــوماندان عســكری كپنـــان فبتس كـــیفن و رتبـه داره‌كانی
تـری انكلیس بــو روژی ده و یـــانزه و دوانـــزه مانـگـــی جون
دست كـــرا به دانـــانی او شتــانه كه پیویسته بو ولاخ تــاودان
و یــاری تـــر.هـر و كوتـی كیشتوین لـه قـچاكان هأل بـژیـراو
بــو داخــل بونی ام یـاریـانه داوا كــراوه و له خـــلقی سلیمانیش
او كســـانه ایــــانوی داخـل ببن به كمــــال كیف خوشــی قبـول
اكـــرین وابـــی له اولـــی مانــــگی جـــون هتاوكو پینچی اسم
خــویـــان بتنیرن بو دائـــره عسكـــری تـــاكـــو اوانـــه داخل
ابـــن بنـــاسریـــن پــروغـــرام یــــاریـــه‌كـــان جوی جوی
پـــــــــی نشــــــان ادری.
4
پروغرام ولاخ تاودانی لوی و خلقی سلیمانی
له روژی دوانزده‌هه‌م له ساعت نوه وه
ژماره دوری كن
1 كوملی اول كه ولاخ تاودان چابگان و مامورك
انكلیسین 1200
بوتی كیشتن و چاو پیكوتنی اصول و قاعده
ام یاریه امان كراون به هول كومل .
2 ولاخ تاودانی كوملی خلقی قچای چم چماله . 1200
3 ولاخ تاودانی اونباشی و چاوشه‌كان سواری
لوی یه .
پیویسته همو سواریك سواری او ولاخه‌یی
كه‌لوه پیش دراویتی وسواری بوه
بو داخل بونی ام یاری یه لم كومله هریكی
3 روپیه اسیتریت .
اۆلكس كه له همو كس پیش اكوی ببستو پینج
روپیه و نیوه او پاره‌یه كه له تاودره‌كانی
سندراوه ایدریتی .
دومین كس كه‌لوائیتر پیش اكوی
نیوه كیتری ادریتی .
4 ولاخ تاودانی نفر سواری لوی یه . 800
له همو گاقمی چوار سوار داخلی ام ولاخ
تاودانه ابن .
ابی همو نفریك او ولاخه بی كه له
پیشه‌وه دراویتی .
اول كس كه له همو كس پیش اكوی چل روپیه
ادریتی .
5 ولاخ تاودانی سواره‌كانی خلقی قچای سلیمانی یه 1200
6 ولاخ تاودانی چابگان لوی سلیمانی یه 1200
ابی همو چابگیك سواری اسپی خوی
بیت .
لو چابگانه‌ى كه داخلی ام ولاخ تاودانه ابن
یكی پینج روپیه اسیتریت
به اول كسیان پنجا و نیوه او پاره‌یه كه لیان
سندراوه ایدریتی به دوم كس نیوه كیتری
ادریتی .
8 ایستر تاودانی نقلیه لوی یه . 400
ابی همو نفریك سواری او ایستره بی كه
بدسنیه‌وتی بو ایش .
به اول كس چل روپیه ادریتی
به دوم كس پانزه روپیه ادریتی
8 ولاخ تاودانی كوره بو خلقی لوای سلیمانی یه 1200
له همو قچایك چوار سواری كه له
سواره كانیتریان پیشكوتبون داخلی ام تاودانه
ابن.
له عه‌سكه‌ری یا یاری و ولاخ تاودان
هه‌روه‌ها له‌ڕێكه‌وتی 16-6-1921 و له‌ژماره (60)ی رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن-دا دوو هه‌واڵ یاخود دووبابه‌تی وه‌رزشی تر بڵاوبۆته‌وه له‌ژێر ناونیشانه‌كانی (له‌عه‌سكه‌ری یا یاری) و ( ولاخ تاودان)،له‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن-دا كه دوو بابه‌ته وه‌رزشییه‌كه بڵاوبۆته‌وه، هه‌روه‌كو بابه‌تی یه‌كه‌م به‌ناوی (ئه‌سپ تاودان) كه له‌ژماره (58)ی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌دا بڵاوبۆته‌وه، ناوی نووسه‌ر یاخود په‌یامنێره وه‌رزشییه‌كه نه‌نووسراوه، ته‌نها وه‌كو بابه‌تێك به‌بێ ناو بڵاوبۆته‌وه كه ده‌كرێت بڵێین كارمه‌ندانی ئه‌م رۆژنامه‌یه خۆیان بابه‌ته‌كانیان ئاماده و بڵاوكردۆته‌وه.
هه‌ردوو بابه‌تی بڵاوكراوه‌ش كه (له‌عسكری یا یاری ) و (وڵاخ تاودان) كاتی سه‌رده‌می ئینگلیز بووه، گه‌نجانی بانگهێشت كردووه بۆ یاریكردنی (سوارچاكی، نیشان شكان، جۆره‌ها یاری تر)،ئه‌نجام بده‌ن، بێگومان مه‌به‌ستی ئینگلیزه‌كانیش ئه‌وكات مه‌رامی خۆیان هه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكییه وه‌رزشییانه، بۆیه رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن وه‌كو سه‌ره‌تا و كۆتایی لێكۆڵینه‌وه زانستی و مێژوویی به سه‌رقافڵه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی وه‌رزشی داده‌نرێت له‌مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، كه‌واته پێویسته وه‌كو مێژوو هه‌ردوو هه‌واڵه‌كه به‌نووسینێكی نوێ له‌گه‌ڵ ده‌ستنووسه كۆنه‌كه‌ی كاتی خۆی له‌ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆ خوێنه‌ران بڵاوبكه‌ینه‌وه.
له عسكری یا یاری
وه‌ك له ژماره (58) پیشــكوتــن دا نوسرا بـو لـولای
كاریزه‌كی عپمان پاشاوه جیكا ریك خرا خیوه‌ت هڵدرابو
به‌نشان دانی صاحب منصبه‌كان و چابگه خوولاتیه‌كان
لـه‌رۆژی 10 جوندا ده‌ستــــــــكرا به نشان شكانن و
یاری كردن
لسر دعـــوت جنـــاب حــــاكم سیاسی و قـوماندان
عسكــری رۆژی 11 جـون همـو اشراف و مـامور و اهالی
بو تمـاشا كـردن حـازر بـون پاش نیوه‌رو له ساعت 4 و
نیوی انكلیسیه‌وه افرادی عسكر له ژیر تماشار نشان دانی
رتبـه‌داره‌كـان دا دستیانـكرد به انواعـی یاری و كره و له
راكردندا.
ولاخ تاودان
رۆژ 12 جون اشراف و مامور و اهالی دیسان بانك كرابون له ساعت 4 و نیوی انكلیسیه‌وه دست كرا به تاودان . هول تاودان جناب قوماندان و رتبه‌داره‌كانی انكلیس تاویاندا جناب قوماندان كپتان فنیس كیپین بیش همویان كوت ، 2 سارجین عسكری ستیفنز ، 3 سارجین پولیس براد فورت.
تاودانی دوم
1 علی محمد ، 2 رشید ملا ، 3 فرج حبیب ، چابگان بچوكی عسكری درچون.
تاودانی 3 یم
1 كریم اغا كاكه ژال اسپی رچا یكی له ژیردا بو، 2 معروف حمه رش،3 نادر حسن سواره،عسكری درچون
تاودانی 4 م
1 حسن علی، 2 حسین علی،3 حسن عزیز سواره، عسكری درچون.
تاودانی 5 م
1 حسن سلیم هموند، 2 محمد بكر افندی قولچی رسومات،3 كریم اغا سواره قچا درچون.
تاودانی 6م
1 قوماندان بلوك سواری پوز باشی جناب عارف افندی ،2 نائب دوم پیاده (ئی) كامپانی جناب محمد حكمت افندی، 3 نائب دوم سواری جناب عزیز حكمت افندی درچون.
تاودانی 7 م هی هیستر
1 حسن محمد، 2 محمود خچر،3 رشید احمد له نقلیه درچون.
پاش تواو بونی یاری و تاودان و كه‌له ژماره (58) پیشكوتن دا نوسرابو هچكس به پی پیكوتن بخشیشی ورگرت، خوا به پیشكوتن و خوشی همو لایك همو وختیك وا له سرو خوشی و یاری دا بین.
یادی 100 ساڵه‌ی یه‌كه‌مین هه‌واڵی وه‌رزشی پێرۆزبێت له تێكڕای میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستان،ئومێد ده‌كه‌م له ئاینده بتوانین هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵێك بده‌ین بۆ گرنگیدان به مێژووی میدیای وه‌رزشی كوردی و میدیاكارانی وه‌رزشی كوردستان.