ره‌حیم سترلینگ ده‌چێته بارسا
ره‌حیم سترلینگ ده‌چێته بارسا
له چه‌ند كاتژمێری رابردوو چه‌ند راگه‌یاندێكى ئیسپانى نزیك له یانه‌ى بارسا كه دزه‌یان به هه‌واڵه‌كه كردوه بۆ نێو راگه‌یاندنه‌كان یانه‌ى بارسا نزیك بۆته‌وه له مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ره‌حیم سترلینگی یاریزانى یانه‌ى مان سیتى و هه‌ڵبژاردنى ئینگلته‌را، ماتی‌و ئه‌لیمانى به‌رێوه‌به‌رى تۆپى پێى یانه‌ى بارسا ناوى ئه‌و یاریزانه‌ى راگه‌یاندووه و كارى گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ش به‌م شێوه‌یه كه هه‌ریه‌ك له یاریزانان ترینكاو و رۆبیرتۆ و بڕى 30ملیۆن یۆرۆ ده‌ده‌ن به یانه‌ى مان سیتى له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له‌م ئه‌ستێره‌یه ئینگلیزییه، ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه‌ك هه‌ریه‌ك له یاریزانان ێربۆ و بیانتیشچ بخرێته‌وه نێو ئه‌م كڕِین و فرۆشتنه كه یانه‌ى بارسا به‌نیازه به زووترین كات ئه‌نجامى بدات له‌گه‌ڵ یانه‌ى مان سیتى.
كارزان كانه‌بی