ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانى كۆنتى له تۆتنهام جێ به‌جێ نه‌كرێ مه‌شقی یانه‌كه وه‌رناگرێ
ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانى كۆنتى له تۆتنهام جێ به‌جێ نه‌كرێ مه‌شقی یانه‌كه وه‌رناگرێ
ئیداره‌ى یانه‌ى تۆتنهامى ئینگلیزی هه‌وڵى رازی كردنى ئه‌نتۆنیۆ كۆنتى ده‌ده‌ن بۆ رازی كردن به سه‌رپه‌رشتى كردنى مه‌شقی یانه‌ى تۆتنهام، كۆنتى به‌هۆى نه‌گونجانى له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان وازهێنانى له یانه‌ى ئه‌نته‌ر راگه‌یاند به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ناتوانن پارێزگاری له ئه‌ستێره‌كانیان بكه‌ن، تۆری سكاى سپۆرتى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا گفتوگۆیهكانى یانه ئینگلیزه‌كه و كۆنتى به‌رده‌وامه و كۆنى 3ملیۆن یۆرۆى پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ چوونه تۆتنهام، به‌ڵام كۆنتى ده‌یه‌وێت ئیداره‌ى یانه‌كه پارێزگارى له یاریزانه‌كان و هێنانى چه‌ندین یاریزانى تر بكه‌ن له مێركاتۆی هاوینه، به پێى هه‌واڵه‌كانى به‌ریتانیاش هاری كینى ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌كه داواى رۆیشتنى له یانه‌ى تۆتنهام كردوه له‌م هاوینه، هه‌ر چه‌نده كۆنتى هیواى ئه‌وه‌ى ده‌خواست راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى ریال بگرێته ئه‌ستۆ له شوێنى زێدان به‌ڵام ئه‌وه رووینه‌دا و ئێستا به‌دواى یانه‌یه‌كى تر ده‌گه‌رێت.
كارزان كانه‌بی