رۆنالدۆ ده‌چێته‌ پاریس و ئیمباپی درێسى مه‌درید ده‌پۆشێ

رۆنالدۆ ده‌چێته‌ پاریس و ئیمباپی درێسى مه‌درید ده‌پۆشێ

رۆنالدۆ ده‌چێته‌ پاریس و ئیمباپی درێسى مه‌درید ده‌پۆشێ
به‌ پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كانى ئیتالیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا رێكه‌وتنێكى گرنگ كراوه‌ له‌ نێوان هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان و یۆڤێنتۆس بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كان ئالوگوۆر به‌ یاریزانه‌كانیان بكه‌ن له‌ رێگه‌ى رۆشتنه‌وه‌، ریال به‌هه‌موو هێزى داراییه‌وه‌ هاتۆته‌ سه‌ر هێل بۆ ئه‌وه‌ى كیلیان ئیمباپی بگوازێتـه‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى و پێرێز به‌لێنى ئه‌وه‌ى داوه‌ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ بكاته‌ دیاری بۆ ئه‌نچلۆتى راهێنه‌رى تازه‌ى یانه‌كه‌ رۆژنامه‌ى لاگایتا دیلۆ سپۆرتى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه‌ كه‌وا پێرێزی سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌درید ئیمباپی ده‌كاته‌ دیارى بۆ راهێنه‌ره‌ تازه‌ ئیتالیه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هێلى پێشه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى به‌هێز بكات، هه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ یانه‌ى پاریس سان جێرمان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كریستانۆ رۆنالدۆى هێرشبه‌رى یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ واژوو ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ى شوێنى ئیمباپی بۆ ئه‌وه‌ى كریستانۆ نه‌بوومی ئه‌و یاریزانه‌ پڕ بكاته‌وه‌، یۆڤیش ده‌یه‌وێت بۆ شوێنى كریستانۆ ئیكاردی ئه‌رجه‌نتینی بگوازێته‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى له‌ شوێنى كریستانۆ له‌ پاریسه‌وه‌ بیگوازیته‌وه‌ ئیتالیا، زۆربه‌ى پێش بینیه‌كان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م هاوینه‌ ئه‌م گواستنه‌وانه‌ رووبدات.
كارزان كانه‌بی

Top