دامه‌زراندنی هه‌رێمی ئه‌نبار كارتی هه‌ڵبژاردنه یان داخوازی عه‌ره‌بی سونه
له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری عێراقه‌وه ، شیعه‌ی عێراق یه‌كه‌مین لایه‌ن بوو كه بانگێشه‌ی بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی شیعه‌ی بۆ 9 پارێزگای عێراقی ده‌كرد، هه‌روه‌ها به‌شێكیش له عه‌ره‌بی سونه داوای به هه‌رێمكردنی پارێزگاكانی " ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار"یان ده‌كرد وه‌ك هه‌رێمێك بۆ عه‌ره‌بی سونه‌ی عێراق، به‌ڵام پاشان به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ئه‌م بانگێشانه كپ بوونه‌وه و هه‌تا سه‌ر دامه‌زراندنی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان، له‌م ماوه‌یه‌شدا هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی ( سه‌لاحه‌دین، دیاله، به‌سرا ) هه‌وڵی خۆیاندا بۆ ئه‌ویه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا هه‌رێم دابمه‌زرێنن ، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه‌ش به بیانووی جۆر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ئاسته‌نگیان بۆ دروستكراو سه‌ركه‌توو نه‌بوون.
له ئێستا له‌سه‌ر تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان فۆرمكیان بڵاوكردۆته‌وه و تیدا باس له دامه‌زراندنی هه‌رێمێك به‌ناوی هه‌رێمی ئه‌نبار ده‌كه‌ن، ئه‌م فۆرمه كه تائێستا به‌فه‌رمی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش نه‌كراوه به‌ڵام له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار و هاوپه‌یمانی عه‌زم پشتگیری لێ ده‌كرێت، له میانه‌ی دیدارێكی ته‌له‌فزیونیدا سالم عیساوی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی عه‌زم رایگه‌یاند كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی خه‌ڵكی ئه‌نبار پشتی به‌مادده 119ی ده‌ستوری عێراق به‌ستووه و مافێكی ده‌ستوریه و ده‌كرێت وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ببیته هه‌رێمیكی فیدرالی و به‌مه‌ش هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ كاروباری كارگێری خۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌بێت كه كاروباری پارێزگاكه‌ی خۆی ریكبخات.
سه‌باره‌ت به پرسی دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان، دادوه‌ر وائیل عه‌بدول له‌تیف كه ماوه‌یه‌ك پارێزگاری به‌سرا بووه ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌گه‌ر باس له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین وه‌ك هه‌رێمێكی فیدرالی له چوارچێوه‌ی عێراقدا، ئه‌وا ئێمه له چوار چێوه‌ی یاسای كاتی ده‌وڵه‌تی عێراقدا ددانمان به‌و هه‌رێمه‌دا ناوه، ئه‌مه‌ش واته پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق بنووسرێته‌وه و په‌سه‌ند بكرێت، بۆیه ئه‌مه‌یان حاڵه‌تێكی جیاوازه، سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵانه‌شی دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كان دران، سه‌ره‌تا بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سونه و شیعه بوو، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه په‌كخران، ئه‌وجا هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدرێت له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان هه‌رێم دروست بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش پارێزگای به‌سرا هه‌وڵێكی زۆری‌دا به‌ڵام ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه حكومه‌ت بۆ پرۆسه‌ی به هه‌رێمكردنی به‌سرا دروستی كردن بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان سه‌رنه‌گرێت، بۆیه سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی ئێستاش بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمی ئه‌نبار، دادوه‌ر وائیل عه‌بدوله‌تیف وای ده‌بینیت كه ئه‌میش هه‌وڵێكی سه‌ركه‌توو نابێت ، هۆكاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌یانه‌وێت عێراق هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی سه‌نترالی بێت و هه‌رگیز نه‌بێته ده‌وڵه‌تێكی فیدرالی .