ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌كانى بارسا ریزى یانه‌كه جێده‌هێلن
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌كانى بارسا ریزى یانه‌كه جێده‌هێلن
رۆژنامه‌ى ئه‌لكوبی ئیسپانى له هه‌والێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراودا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى ریزى تیپه‌كه جێده‌هێلن ده‌چنه ریزى یانه‌كانى تر،كه ئه‌و هه‌واڵه‌ش له ده‌رزگا راگه‌یاندنى ئیسپانیا دزه‌ى پێكراوه و بلاو كراوه‌ته‌وه، یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆى مه‌دریدی پاڵه‌وانى خولى ئیسپانى له سه‌ر داواى سیمۆنى راهێنه‌ر داواى له ئیداره‌ى یانه‌كه كردوه بۆ گواستنه‌وه‌ى گوردی ئه‌لباى یاریزانى هێلى به‌رگرى یانه‌كه بۆ ریزى یانه مه‌دریدیه‌كه، بۆسكیتس چه‌ند هه‌نگاوێكى كه‌مى ماوه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی به یانه‌ى بایرن میونیخ بكات، جگه له‌وه‌ش هێرشبه‌رى یانه‌كه گریزمان ده‌چێته ریزى یانه‌ى پاریس سانجێرمان، بارساش ده‌یه‌وێت كۆنتینهۆ له یانه‌ى لیڤه‌رپوول وه‌ربگرێته‌وه و به نرخێكى گرانتر بیفرۆشێت، ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت رێگه به عوسمان دیمبیلی بدرێت روو له خولى پرێمه‌ر لینگ بكات، سه‌باره‌ت به سیرجی رۆبیرتۆ یانه‌كه ئاماده‌یه ده‌ست به‌ردارى بێت ئه‌گه‌ر له سه‌دا په‌نجاى شایسته‌داراییه‌كانى خۆشبێت.
كارزان كانه‌بی