دۆزینەوەی تەرمی 215 منداڵ و میژووی ژینۆسایدی كەندا دژی دانیشتوانە رەسەنەكەی

دۆزینەوەی تەرمی 215 منداڵ و میژووی ژینۆسایدی كەندا دژی دانیشتوانە رەسەنەكەی



هەفتەی رابردوو لە ژێر بینایەی قوتابخانەی كاملوپس لە كەرتی كۆلۆمبیای بەریتانی لە كەندا ، تەرمی 215 منداڵی هۆزی – تكیموس تی سكوبیك- دۆزرایەوە كە پێش 100 ساڵ بە دەستی دەسەڵاتدارانی كەندا كۆمەڵكوژ كراون، ئەم شاڵاوەش بە هاوشیوەی شاڵاوە بەدناوەكانی ئەنفال لە كوردستان بەو ئامانجە بووە كە دانیشتوانە رەسەنەكەی كەندا ژینۆساید بكرێن.
سەبارەت بە چۆنیەتی ئاشكراكردنی ئەو تەرمانە لە ژێر زەوی ، هۆزی تیكموس لە بەیاننامەیەكدا كە رۆژی پێنج شەمەی رابردوو بڵاویان كردۆتەوە و ئاماژەیان بەوە كردووە كە پسپۆران بەبەكارهینانی رادار بۆ پشكنینی ژیر زەوی توانیان ئەو تەرمانە لە زەویەكی نزیك قوتابخانەی كاملوپس لە كەرتی كۆلۆمبیای بەریتانی بدۆزنەوە.

 


رۆزان كازمیر رێبەری هۆزی تكیموس بە میدیاكانی راگەیاندووە ، ئەو تاوانە گەورەیە دژی كۆمەڵێك منداڵ ئەنجامدراوە كە بەشێكیان تەمەنیان 3 ساڵ زیاتر نەبووە، بۆیە ئێستا لە گەڵ پزیشكی دادوەری سەرقاڵی ئەوەین ناسنامەی ئەو منداڵانە ئاشكرا بكرێن و پەیوەندیمان بە تەواوی خێزانەكانی كەرتی كۆلۆمبیای بەریتانی كردووە بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر ئەو منداڵانە ئاشكرا بكەن.. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە دۆزینەوەی ئەم تەرمانە كارەساتێكە هەرگیز مەزندەی بۆ نەكراوە و هەتا ئێستاش لەلایەن بەرپرسانی ئەو قوتابخانەیەوە بە دیكۆمێنت نەكراوە ، بەمانایەكی دیكە لە هیچ تۆمارێكی ئەو قوتابخانەیە ناوی ئەو 215 منداڵە تۆمار نەكراوە.
لەسەر ئەم پرسە جاستن ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی كەندا هاتە دەنگ و لە توویتكدا ئاماژەی بەوە كردووە ، دۆزینەوەی پاشماوەی ئەو تەرمانەی هۆزی كاملوپس ئازارێكی زۆری خستە دڵمەوە ، یادەوەریەكی تاڵی قۆناخێكی تاریك و زاڵمی میژووی وڵاتەكەمانی بیر خستینەوە.

دۆزینەوەی تەرمی 215 منداڵ و میژووی ژینۆسایدی كەندا دژی دانیشتوانە رەسەنەكەی
Top