مۆرینیۆ هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى كریستیانۆ رۆنالدۆ ده‌دات بۆ رۆما
مۆرینیۆ هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى كریستیانۆ رۆنالدۆ ده‌دات بۆ رۆما
خۆزی مۆرینیۆی به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى نویێ یانه‌ى رۆمای ئیتالی له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخی یاریزانى هاونیشتمانى خۆى كریستانۆ رۆنالدۆى یاریزانى یانه‌ى یۆڤی و هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال ده‌كات له ێر رۆشنایی هه‌واڵه‌كانى رۆیشتنى ئه‌و یاریزانه له ریزى خانمه پیره‌كه به‌هۆى هاتنى ئه‌لیگری بۆ سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌ى یۆڤی، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی كریستانۆ و ئه‌و راهێنه‌ره خۆش نییه، گرێبه‌ستى رۆنالدۆله‌گه‌ڵ یۆی له 30 یۆنیۆى ساڵى 2022 كۆتایی دێت، ئه‌و یاریزانه‌ش ده‌یه‌وێت له دوایی كۆتایی هاتنى گرێبه‌ستكه‌ى ریزى یانه‌كه جێبهێلێت، مۆرینیۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ كریستانۆ ئه‌نجامداوه، رۆژنامه‌ى لاستامپاى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا ئامانجى مۆرینیۆ سلاو كردن و پێ‌زانین بووه بۆ ئه‌وه‌ى له ئێستاوه پلانى بۆ گواستنه‌وه‌ى دابرێژێ، ئه‌م راهێنه‌ره پورتوگالیه ئه‌وه‌شی بۆرۆنالدۆ پێش نیار كردوه كه‌وا بێته ریزی یانه‌ى رۆما بۆ پاراستنى ئه‌و سووه‌ى له سه‌ر باجه‌كانى دانراوه و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى.
كارزان كانه‌بی