گواردیۆلا ده‌گه‌رێته‌وه بارسا
گواردیۆلا ده‌گه‌رێته‌وه بارسا
رۆنامه‌ى سپۆرتى كاتالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا گفت و گۆ له نێوان ئیداره‌ى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى و پیپ گواردیۆلای راهێنه‌رى پێشووى یانه‌كه و ئێستاى مان سیتى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌رێته‌وه مه‌شقی یانه‌كه و سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رایه‌تى بارسا بكات له شوێنى كومانى هۆله‌ندى كه تاكو ئێستا ئیداره‌ى یانه‌كه هیچ بڕیارێكى له‌سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌م راهێنه‌ره هۆله‌ندییه نه‌داوه ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه، هه‌ر چه‌نده چاودێرانى وه‌رزشی پێیان وایه ئه‌م ئه‌گه‌ره لاوازه به‌هۆى ئه‌وه‌ى گواردیۆلا جارێكى تر بگه‌رێته‌وه ئیسپانیا بۆ مه‌شقدانه‌وه‌ى بارسا، ئێستا پیپ نازناوى خولى ئینگلیزی بۆ مان سیتى برۆدته‌وه و بیرى له به‌ده‌ستهێنانى یارى كۆتایی خولى یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپایه كه بڕیاره له كاتمێر 10ى ئه‌مشه‌و به كاتى كوردستان یارییه‌كه له نێوان مان سیتى و چێلسى ئه‌نجام بدرێت، جگه له‌وه‌ش گواردیۆلا دوو ساڵ گرێبه‌ستى ماوه له‌گه‌ڵ مان سیتى تاكو ئێستاش پرۆژه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مان سیتى كۆتایی نه‌هاتووه رۆژانى داهاتوو ئه‌گه‌ره‌كان هه‌مووى یه‌ك لاى ده‌بێته‌وه.
كارزان كانه‌بی