كە منداڵەكەت تووشی كۆرۆنا دەبێت چی دەكەیت؟!

كە منداڵەكەت تووشی كۆرۆنا دەبێت چی دەكەیت؟!

  كاتێك كە منداڵێك دوچاری كۆرۆنا دەبێت، ئەوا هەموو خێزان پێیەوە سەخڵەت دەبن و هەموو هەوڵێك دەدەن، بۆ رێگرتن لە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆڤید19 بۆ ئەندامانی دیكە خێزان. ئەگەرچی زۆربەی منداڵان كە دوچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن، نیشانەكانیان سووكن، بەڵام هێشتا رێژەیەكی كەمیان بە سەختی نەخۆش دەكەون، لەگەڵ ئەمەشدا هەر پێویستە كە منداڵە تووشبووەكە بۆ ماوەی 14 رۆژ لە ماڵەوە جیابكرێتەوە و، بە وردی چاودێری بكرێت لە رووی توندبوونی نیشانەكان، یان سەرهەڵدانی نیشانەی نوێ، جگە لەمانە، لەكاتی دەركەوتنی ئەم نیشانانەدا پێویستە كە بەبێ دواكەوتن منداڵی تووشبوو ببردرێتە لای دكتۆر: گرفت لە هەناسە، كەمبوونەوەی توانای خواردن و خواردنەوە، تووشبوونی منداڵ بە هیلاكی و بێهێزیی گشتیی لەش، بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش بۆ ماوەی پتر لە حەوت رۆژ، لە هەمان كاتدا سەنتەری ئەمریكی بۆ كۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC، رێنمایی دەكات كە جگە لە جیاكردنەوەی منداڵی تووشبوو، پێویستە كە هەموو ئەندامانی خێزان پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن.

 

 

Top