ریال مه‌درید گۆڕانكاری ده‌كات
ریال مه‌درید گۆڕانكاری ده‌كات
یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى ئه‌م وه‌رزه له سه‌رده‌ستى زێدانى راهنێهرى فه‌ره‌نسى ده‌ستبه‌تاڵ ده‌رچوو له خوله‌كانى ناوه‌خۆ و یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، هه‌ر چه‌نده زێدان تاگو دواین هه‌فته‌كانى خوله‌كه شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه‌ى كرد، به‌ڵام دواجار چارهنووسىی خوله‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یه‌ك ى بووه، رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا چه‌ندین یاریزانى ریال مه‌درید جگه له رۆیشتنیان له یانه‌كه و هه‌ندێكیش له ده‌ره‌وه‌ى پلانه‌كانى یانه‌كه ده‌بن له هاوینى ئه‌مساڵ ئه‌م ئه‌گه‌رانه هه‌مووى یه‌ك ى ده‌بێته‌وه ئه‌ویش هه‌م به‌هۆى به‌هێزكردنى لایه‌نى هونه‌ری و هه‌م له رووى لایه‌نى ئابوریش، ڤاران له ده‌ره‌وه‌ى بازانه‌یه و ده‌یه‌وێت له وه‌رزى نوێ یانه‌یه‌كى تر بدۆزیته‌وه، یانه‌ى ریال مه‌دردیش چاوه‌ڕوانى هه‌موو ئه‌و داواكاریانه ده‌گرێت كه پێشكه‌شى یاریزانه‌كانى ده‌كرێت، یانه‌كه هه‌ریه‌ك له یاریزانان بیل و سیبایۆس و ماریانۆ و ئیبراهیم دیاز و یۆڤیتچى بۆ فرۆشتن داناوه، زێدانیش به‌ته‌واوى بیر له داهاتووى خۆى ده‌كاته‌وه بۆ وه‌رزى نوێ، هه‌ریه‌ك له یاریزانان مارسیلۆ و ئیسكۆ له ده‌ره‌وه‌ى پلانه‌كانى ئیداره‌ى یانه‌ى ریال مه‌دریدن، رۆیشتنى سیرگۆ رامۆسیش ده‌بێته راستى له‌م ئاینده‌یه‌كى نزیكدا، وه هه‌فته‌ى داهاتوو هاتنى دیید ئالابا بۆ ریال مه‌درید ده‌بێته فه‌رمى ، ئیدین هازاردیش له‌م هه‌فته‌یه ده‌بێته یاریزانى سه‌ره‌كى له فرۆیشتنى له یانه‌ى ریال مه‌درید كه له‌وه‌ته‌ى هاتووه نه‌یتوانیوه هیچ ههنگاویچكى دلخۆشكه‌ر بهاوێژێت له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئێستاش هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌یه له به‌رده‌م یانه‌ى ریال مه‌درید بۆ وه‌رزى داهاتوو كه ئایا پشت به كێ ده‌به‌ستێ و به‌رنامه‌ى چییه.
كارزان كانه‌بی