ئه‌و گرنگییه‌ى به كوڕان ده‌درێت به كچان نه‌دراوه
فائیزه جه‌لال باشترین گۆڵپارێزى عێراق و یانه‌ى قوه جه‌وییه
ئه‌و گرنگییه‌ى به كوڕان ده‌درێت به كچان نه‌دراوه
یانه‌كانى شارى به‌غداد هه‌مووكات چاویان له سه‌ر تواناى یاریزانه به‌تواناكانى خوله‌كانى كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ى په‌ڵكێشى ریزى یانه‌كانیان بكه‌ن له خوله‌كانى عێراقی، خولى فوتساڵى نایابی عێراقیش یه‌كێك له خوله به‌هێزه‌كانى عێراقه بۆ ئاستى كچان كه ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى كوردستان له ریزى یانه‌كانى خوله به‌شدارن، یه‌كێك له گۆڵپارێزه هه‌ر به‌تواناكانى كوردستان و عێراقیش فائیزه جه‌لال-ه كه ئه‌مساڵ رابه‌رایه‌تى كچانى قوه‌ى جه‌وییه‌ى شارى به‌غداى كرد بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوى خولى فوتساڵى كچانى یانه‌كانى عێراق و نازناوى باشترین گۆڵپارێزى به‌ده‌ست هێنا، ناوبراو له دایك بووى ساڵى 1994ى شارى هه‌ولێره و پێشووتریش بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى ئافره‌تانى هه‌ولێر و غازی باكوور له‌یاریگاى گه‌وره و یانه‌ى جیهان و زێره‌ڤانى و ئه‌مساڵیش له خولى كوردستان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى دهۆك نازناوى خولى فوتساڵى كوردستانی به‌ده‌ست هێنا. گۆڤاری گوڵانیش له نزیكه‌وه چه‌ندپرسیارێكى ئاراسته كرد، ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى تۆپى فوتساڵ چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كى گشتى؟
- له ئێستادا ئاستى یارى فوتساڵ مام ناوه‌نده و هێشتا ماوه بگات به ئاستێكى به‌رز، هیوادارم زیاتر به‌ره‌ووپێش بڕوات و بگاته ئاستێكى به‌رزى نێوده‌وڵه‌تى.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
-بێگومان پاڵه‌وانێتى كه‌م ده‌بێته هۆی دابه‌زینى ئاستى یاریزان و دواكه‌وتنى یارى فوتساڵ جگه له‌وه‌ش كه‌م كردنه‌وه‌ى تموحی یاریزانان به‌ره‌وو نه‌مان ده‌چێت .
* پێت باشه چێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یارى فوتساڵى كچان به‌ره‌ووپێش بچێت؟
-زیادكردنى پاڵه‌وانیتیه‌كان تا یاریزان به‌رده‌وام بێت له ئاماده‌كارى، به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى بۆ ئه‌وه‌ى تووشى بێ هیواى نه‌بێت.
*گرفتى یارى فوتساڵ له چى ده‌بینى؟
- ئه‌و گرنگییه‌ى به كوڕان ده‌درێت به كچان نه‌دراوه ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به ولاتانى دراوسێ له زۆر روه وه له‌وان باشترین، به‌ڵام له رووى وه‌رزشیه‌وه زۆر له‌وان دواكه‌وترین به نموونه وڵاتى ئێران ولاتێكى ئیسلامییه ئه‌وان له ئێمه پێشكه‌وتووترن له وه‌رزش.
* چ هه‌ستێكت هه‌بوو وه‌كو كچه كوردێك له‌گه‌ڵ یانه‌ى جه‌وییه‌ى شارى به‌غداد بوونه پاڵه‌وانى عێراق و باشترین گۆڵپارێزیش هه‌ڵبژێردرای؟
-به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ستێكى زۆر خۆشم هه‌بوو زۆر خۆش بوو یاریزانێك ئه‌و ماندوو بوونه ببینێ، ماندوو بوونه‌كه‌ى به سه‌ركه‌وتن كۆتایی بێت، وه ببیچت به‌باشترین گۆڵپارێز له سه‌ر ئاستى عێراق جێگه و په‌نجه‌ى دیار بێت له ناو تیپه‌كه.
*به‌نیازى چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-بێگومان به‌رده‌وام ده‌بم و هه‌وڵى خۆم ده‌ده‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئاستێكى به‌رز تا له توانام بێت و دواتریش به‌رده‌وام ده‌بم وه‌كو راهێنه‌ر و دروست كردنى یاریزان بۆ خزمه‌ت كردنى وه‌رزشیی كوردستان.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
-به‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م یاریزان و راهێنه‌رى بیانى هه‌بێت شتێكى باشه وه‌كو ئه‌زموون له‌م یاریزان و راهێنه‌رانه فێر ده‌بێت و ئاستى باشتر پێشكه‌ش ده‌كه‌ى.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
-زیاتر گرنگى بدرێت به وه‌رزشیی كوردستان، گرنگیدان به وه‌رزشی ئافره‌تان به تایبه‌تى، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزشه له چوارچێوه‌ى كوردستان نه‌خولێته‌وه، هه‌وڵ بدرێ به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه بكه‌ن، چۆن كوڕان هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه ئێمه‌ى كچانیش با هه‌مان بێت.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو یاریزانێك؟
-خه‌ونى وه‌رزشیم ئه‌وه‌یه وه‌رزش ببێ به پیشه‌یه‌ك و وه‌رزشوانان بتوانن پشتى پێ ببه‌ستن، هه‌روه‌ها بتوانم خزمه‌تى وه‌رزشی كوردستان بكه‌م له ئاستێكى به‌رز.
* هیواى ئه‌وه‌ت نییه هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان رۆژێك له رۆژان دروست بكرێ و تۆش یه‌كێك بی له یاریزانه‌كانى؟
-خه‌ونى گه‌وره‌ى هه‌موو وه‌رزشوانان ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دروست بێ و منیش یه‌كێك بم له‌م یاریزانان و به‌شداربم له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه.
* له هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى عێراق داوا كراوی؟
- به‌لێ به خۆشحاڵیه‌وه.
* به چ گۆڵپارێزێكى جیهانى سه‌رسامیت له نێو یاریگا؟
- تێرشتیگنى ئه‌ڵمانى و بۆفۆنى ئیتالی.
*په‌تاى كڕۆنا تا چه‌ند بوویته رێگر له به‌رده‌م وه‌رزش كردن؟
- تاكه گۆڕانكارى ئه‌وه بوو قه‌ده‌غه‌كردنى هانده‌ران بووه ئه‌ویش له نێو پاڵه‌وانێتى لادرا ئه‌و بڕیاره، چونكه پێش كڕۆناش هه‌روا گرنگى نه‌ده‌درا به وه‌رزشیی ئافره‌تان ، بۆ ئه‌وه‌ش نه‌وه‌ك به هۆى كڕۆنا بیكه‌ن به بیانوو بۆ به‌رێوه‌نه‌بردنى پاڵه‌وانێتى.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان هیوادارم گرنگی زیاتر به وه‌رزش بده‌ن، وه‌رزشى كوردستانیش هه‌میشه له لوتكه بێت.