ئاسۆ رۆستم گرێبه‌ستى دهۆكى به‌ گرنگتر زانى

ئاسۆ رۆستم گرێبه‌ستى دهۆكى به‌ گرنگتر زانى

ئاسۆ رۆستم گرێبه‌ستى دهۆكى به‌ گرنگتر زانى
یانه‌كانى به‌شدار له‌ خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى عێراقی په‌نا بۆ یاریزانه‌ به‌تواناكانى كوردستان و ناوچه‌كانى تریش ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنن، ئاسۆ رۆسته‌مى یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆز دواى ده‌ست به‌رداربوونى له‌ یانه‌كه‌ و چه‌ندین یانه‌ هاتبوونه‌ سه‌ر هێل بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ رازی بكه‌ن بۆ چوونه‌ ریزى تیپه‌كانیان،به‌ڵام ئاسۆ له‌ ناو هه‌موو گرێبه‌سته‌كان یانه‌ى دهۆكی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ى له‌ خولى پله‌ یه‌كى عێراقی ئه‌نجامى شایسته‌یان له‌گه‌ڵ به‌ده‌ست بهێنێ، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئاسۆ رۆستم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هۆكارى سه‌ره‌كى رۆیشتنم له‌ یانه‌ى نه‌ورۆز پێك نه‌هاتنم بوو له‌گه‌ڵ ستافى راهێنه‌ران، له‌ باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستى تریش ئاسۆ گوتیشى : چه‌ندین گرێبه‌ستم له‌ یانه‌كانى كوردستان و خوارووى عێراق بۆ هاتبوو بۆ یارى كردن له‌ خولى نایابى عێراقیش، به‌ڵام له‌ ناو هه‌موو گرێبه‌سته‌كانم من یانه‌ى دهۆكم هه‌ڵبژارد و ئه‌و یانه‌یه‌م به‌ باشترین زانى له‌م كاته‌دا، جگه‌ له‌وه‌ش پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش داوایان كردبووم، گوتیشى: ته‌نیا بۆ ئه‌م خوله‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى دهۆكم و ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌ سه‌ركه‌وتن بۆ ساڵى داهاتوو ئه‌وكات قسه‌ى ترم هه‌یه‌، له‌سه‌ر خولى كوردستانیش بۆ ساڵى داهاتوو جارێك زووه‌ نامه‌وێ هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌م، ئه‌وه‌ى له‌ توانام بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ى دهۆك ئه‌نجامى ده‌ده‌م و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ساڵى داهاتوو دهۆك بگه‌ینه‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، یانه‌ى دهۆكیش یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى كوردستان و خاوه‌ن چه‌ندین یاریزانى به‌توانایه‌ و دهۆكیش ده‌یه‌وێت بگه‌رێته‌وه‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، بۆیه‌ له‌ دهۆك ئاسوده‌م ده‌مه‌وێت ئاست و ئه‌نجامى باشم هه‌بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ى دهۆك و هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ جارێكى تر سه‌ركه‌وێته‌وه‌ بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی.
كارزان كانه‌بی

Top