هه‌ولێر متمانه‌ى به‌خشیه‌ راهێنه‌رانى كورد

هه‌ولێر متمانه‌ى به‌خشیه‌ راهێنه‌رانى كورد

هه‌ولێر متمانه‌ى به‌خشیه‌ راهێنه‌رانى كورد
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر بڕیاری ده‌ستبه‌رداربوونى دا له‌ سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ستافی راهێنه‌رانى یانه‌كه‌ى، هه‌ریه‌ك له‌ لوئه‌ى سه‌لاح راهێنه‌رانى تیپى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ له‌ خولى نایابى عێراق و یاریده‌ده‌رى ئوسامه‌ عه‌لی و و نوری عه‌بدول زه‌یدی راهێنه‌ری گۆڵپارێزى یانه‌كه‌ش ده‌ستیان له‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ كێشایه‌وه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ته‌ى رابردوو له‌ یارى شورته‌ و هه‌ولێر ره‌فتاری دوور له‌ گیانى وه‌رزشیی ئه‌نجامدا بوو، بۆیه‌ پێش بینى زۆر ده‌كرێ لێژنه‌ى سزادان له‌ یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقی سزایه‌كى قورسی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت ده‌ستى له‌ كارى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌ هه‌ڵگرت، كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێریش به‌ زووترین كات بڕیارى دا له‌ سه‌ر ده‌ستنیشان كردنى دكتۆر ته‌ها قادر بۆ راهێنه‌ری یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ تاكو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌كه‌ ده‌كات له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ دیدار حامد وه‌كو راهێنه‌رى گۆڵپارێزى و ئه‌حمه‌د شوكریش وه‌كو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن بۆ مه‌شقدانه‌وه‌ى یانه‌كه‌ تاكۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌، هه‌ولێر بۆ ئه‌م چه‌ند یارییه‌ى داهاتوو ته‌واو جیاواز ده‌بێت و ده‌یه‌وێت به‌م یاریزانه‌ كوردانه‌ و ستافێكى كوردی شه‌ڕى سه‌رجه‌م یانه‌كان بكه‌ن له‌ خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى عێراق و ئه‌م یارییانه‌ى داهاتوو ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنن و خۆیان له‌ خوله‌كه‌ بهێلنه‌وه‌ و ئه‌نجامى شایسته‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنن.
كارزان كانه‌بی

Top