لاوانى برایه‌تى چاویان له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه
لاوانى برایه‌تى چاویان له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى تیپى لاوانى یانه‌ى برایه‌تى بۆ خولى تۆپى پێى لاوانى یانه‌كانی نایابى كوردستان، تیپى برایه‌تى به سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى لاوانى یانه‌كه نزار نوری ده‌ستى به یه‌كه مه‌شقییه‌كان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ تیپێكى تۆكمه و پڕ له یاریزانى به‌توانا بۆ تیپه‌كه كۆبكاته‌وه و شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته بكات له خولى نایابى لاوانى یانه‌كانى كوردستان، رۆژانه‌ش به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى یانه‌كه ده‌ستیان به ئاماده‌كارییه‌كان كردوه و یه‌كه مه‌شقییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له یاریگا جیا جیاكانى شارى هه‌ولێر له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى تیپه‌كه‌ش نزار نوری راهێنه‌رى لاوانى یانه‌ى برایه‌تى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: پاش گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ خولى نایابى كوردستان ده‌ستمان به ئاماده‌كارییه‌كان كردوه كه ئه‌مساڵ نزیكه‌ى ده یانه به‌شدارن، ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه ده‌ستمان به ئاماده‌كارى باش كردوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى له تواناى ئێمه‌یه بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنین له خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان، ئامانجى سه‌ره‌كى ئێمه له‌م وه‌رزه مانه‌وه‌مانه له خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان وههوڵیش بده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره و شایسته له خوله‌كه و كێبڕكێ بكه‌ین له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته له خولى لاوانى یانه نایابه‌كانى كوردستان، ئامانجى ئێمه ئه‌وه‌یه له پاڵ ئه‌و خوله یاریزانى لاو بۆ تیپى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌مان دروست بكه‌ین و پێیان بگه‌ینین بۆ ئه‌وه‌ى له دوا رۆژ دا یانه‌كه‌مان سوود له تواناكانى یاریزانانى لاوى خۆیان ببینن و ئێمه‌ش وه‌كو ستافی راهێنه‌رانى یانه‌كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ تیپهكهین و یاریزانه‌كانمان روحییهتى ئه‌وه‌یان تێدایه كه بتوانن ئه‌نجام و ئاستى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ن و ببنه یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كانى خوله‌كه و ده‌سته‌ى كارگێڕى تیپه‌كه‌شمان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشته بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین بۆ داهاتوو زۆرترین یاریزانى لاو دروست بكه‌ین بۆ تیپه‌كه‌مان و جگه له‌وه‌ش كێبڕكێ وه‌رزشیی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌كان بكه‌ین، ئه‌م خوله‌ش یه‌كجار به سووده بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌هره‌ى یاریزانى تازه تێدا بدۆزینه‌وه و وه‌كو راهێنه‌رانیش ده‌ده‌ینه تیپه‌كانى یه‌كه‌مى یانه‌كان.
كارزان كانه‌بی