رویته‌رز : سوپای پاسداران گروپی چه‌كداری ده‌سته‌بژێری نهێنی له عێراق دروست ده‌كات
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی كه ئاژلنسی هه‌واڵی رویته‌رز بڵاوی كردۆته‌وه ، سوپای پاسداران ده‌ستبه‌رداری هێزه نه‌ریتیه شیعه‌كانی عێراق بووه و ئێستا كۆمه‌ڵێك چه‌كداری ده‌سته‌بژێری به نه‌هێنی دروستكردووه و له‌لایه‌ن حزبوڵای لوبنانیه‌وه مه‌شق و راهێنانیان له‌سه‌ر فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و ئیستیتلاع و پروپاگه‌نده‌ی ئه‌لكترۆنیان پێده‌كرێت و، به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی ئاسایشی عێراق و سه‌ركرده‌ی ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رچاوه دپلۆماتیه‌كانی رۆژئاوا، ئه‌م گروپه چه‌كداره ده‌سته‌بژێرانه به‌پرسن له‌و هێرشانه‌ی كه به فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و رۆكێت ده‌كرێته سه‌ر هیزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراقدا.
له‌لایه‌كی دیكه و هه‌ر به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی ئاسایشی عێراق كه بۆ میدیا جیاوازه‌كان كردوویانه ، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگیكی ساڵی 2020 نزیكه‌ی 250 چه‌كداری ده‌سته‌بژێر كه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی سوپای پاسدارانه‌وه هه‌ڵبژێراون ره‌وانه‌ی لوبنان كراون له‌وێ له‌لایه‌ن راویژكاره سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵای لوبنانیه‌وه مه‌شق و راهێنانیان له‌سه‌ر به‌ركارهێنانی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی به مین چێنراو و هاویشتنی رۆكێت و چاندنی بۆمب و پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌لكترۆنیان پێكراوه ، پاش ته‌واوبوونی مه‌شق و راهێنانه‌كانیان گه‌راونه‌ته‌وه بۆ عێراق و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و ، پێده‌چی هه‌ر ئه‌م گروپه چه‌كداره ده‌سته‌بژیره‌ش بن چه‌ند جارێك به رۆكێت و فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان هێرشیان كردۆته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان