بۆ برای به‌ریز كاك دكتۆر نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی و بنه‌ماڵه بهریزهكهیان
به‌داخه‌وه گوێبیسی هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌رێزتان بووین، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه به‌ناوی خۆم و به‌رێوه‌به‌ری نووسین و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌ران و ته‌واوی ستاڤی گۆڤاری گوڵانه‌وه ، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابت و بنه‌ماڵه بهریزهكهتان ده‌كه‌ین و ، له په‌روه‌ردگار داواكارین كه خوالیخۆشبووی دایكتان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و، دوایین ناوخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌تان بیت، هه‌ر لێره‌وه رایدهگهیهین كه جه‌نابی دكتۆر نه‌جده‌ت و بنه‌ماڵه بهریزهكهیان ، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و بۆ سه‌لامه‌تی گیانی خزمان و دۆستان، پرسه‌یان دانه‌ناوه ، بۆیه به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی له پرسه‌كه‌ی به‌شداربین، جارێكی دیكه سه‌ره‌خۆشی خۆمانتان پێ راده‌گه‌یه‌نین ..
انا لله و انا الیه را‌جعون
فه‌رهاد محه‌مه‌د
سه‌رنووسه‌ری گوڤاری گوڵان