هه‌ولێر.. ئه‌و چێشتخانانه‌ی له‌مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌كرێنه‌وه له رۆژانی جه‌ژنیش كراوه ده‌بن
به وته‌ی جێگری قایمقامیش هه‌ر دوكاندار و چێشتخانه‌یه‌ك سه‌رپێچی له رێنماییه‌كان بكات سزا ده‌ده‌رێت.
هێرش حسێن جێگری قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌رێگه‌ی تیمه‌كانی پۆلیس و شاره‌وانی و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و گه‌شتوگوزار و چاودێری بازرگانی، هه‌وڵه‌كانمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌ن چێشتخانه‌و ماركێت و دوكانه‌كان و هاووڵاتیانیش پابه‌ندی بڕیار‌و رێنماییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌مانگی ره‌مه‌زاندا تیمه‌كانمان رۆژانه چوار جار سه‌ردانی ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن.
وتیشی: بۆ به‌رگرتن له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك له‌مانگی ره‌مه‌زاندا، جگه له‌وه‌ی خاوه‌ن دوكان و ماركێته‌كان پابه‌ند ده‌كه‌ین به هه‌ڵواسینی نرخ له‌سه‌ر شتومه‌ك و كاڵاكان، هاوكات له‌ڕێگای لیژنه‌كانیشمانه‌وه چاودێری نرخه‌كان ده‌كه‌ین كه رۆژانه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانییه‌وه دیاری ده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی له‌و نرخه بكات كه بۆی دیاریكراوه لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌كاتی دوباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچیكردنه‌كه، سه‌رپێچیكار ده‌ده‌رێته دادگا.
جێگری قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی بۆ PUKmedia ئاشكراكرد كه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا رێگه به كردنه‌وه‌ی هه‌موو چێشتخانه‌و خواردنگه‌كانی ناو شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری ده‌درێت، به‌و مه‌رجه‌ی به‌رده‌می چێشتخانه‌و خواردنگه‌كانیان دابپۆشن و حورمه‌تی مانگی ره‌مه‌زان بگرن، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت له‌ماوه‌ی هه‌ر سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا چێشتخانه‌كانیان به‌ڕووی هاووڵاتیاندا بكه‌نه‌وه.
وتیشی: بۆ پابه‌ندكردنی خاوه‌ن چێشتخانه و خواردنگه‌كان به‌و مه‌رجانه، به‌ڵێننامه‌یان پێ ئیمزا ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به سه‌رپێچیكردنی هاووڵاتیانیش له‌و مانگه‌دا، هێرش حسێن رایگه‌یاند: به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر چاودێری ناوبازاڕ ده‌كه‌ین و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا جگه‌ره یان خواردن بخوات.