سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکانی دادگای فیدراڵی و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە دادوەر جاسم محەممەد عەبوود و فایەق زێدان کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14-05-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا سه‌ردانى دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عەبوود، سه‌رۆكى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵیى كرد و کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەو کۆبوونەوەدا ده‌رباره‌ى ده‌ستوور و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات، بيروڕايان گۆڕييه‌وه و تيشكيان خسته سه‌ر چه‌ند پرسێك ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق.
