ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و وەزیری دادی ئیتحادی جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکەن

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و وەزیری دادی ئیتحادی جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکەن

‎ لە میانەی کۆبوونەوەیەکی
لەگەڵ د. خالید شوانی داد لە حکومەتی فیدراڵی د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە پێویستی بوونی هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی کردەوە لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە بارەی مافەکانی مرۆڤ.

لە کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی بەشداریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوە و گفتوگۆیانەی لە دەرەوەی عێراق لە بواری مافەکانی مرۆڤ دەبەسترێن وەک ڕێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانیان و پەرەپێدان بەو میکانیزمەی پیادە دەکرێت لە چوارچێوەی لیژنەی نیشتمانی وەڵامدانەوەی راپۆرت و راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی ئەو ڕێککەوتننامانەی عێراق تێیدا ئەندامە لە بارەی مافەکانی مرۆڤ و مرۆیی.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی هەرێم هەوڵی جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی داوە، لەم بوارەشدا هەنگاوی بەرچاو نراوە لە بواری دەرکردنی یاسا و ڕێنمایی مافی ئافرەتان و منداڵان، مافی پێکهاتەکانی توندوتیژی خێزانی. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گەندەڵی، ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان ن و چەندین بواری دیکە.

لەلایەن خۆیەوە د. خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی ئیتحادی رایگەیاند سەرەڕای هەوڵی بەردەوام بۆ پابەند بوون بە جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێم ڕووبەڕووی ئالنگاری جۆراوجۆر دەبنەوە کە ئاستەنگن لە جێبەجێکردنی راسپاردەکان لە زۆر بواردا وەک زانینی چارەنووسی بێسەروشوێنبووەکان، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و چەندین بواری دیکە.

لە بارەی گرنگی بوونی هەماهەنگی نێوان هەردوولا وەزیری دادی حکومەتی ئیتحادی گوتی: لە ماوەی رابردوودا ئاستی هەماهەنگی نێوانمان هەنگاوی باشی بڕیوە و داتا و زانیاری و تێبینییەکان و بەشداری نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق بەشدارییەکی کارا و سەرکەوتوو بووە و تەواوکەری ڕاپۆرتەکانی کۆماری عێراق بووە، لەم روانگەیەوە پێویستە ئەم هەماهەنگییە پەرەی پێ بدرێت.

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و وەزیری دادی ئیتحادی جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکەن
Top