سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری بازرگانی ئێرله‌ندای باكوور و باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، وه‌زیری بازرگانی ئێرله‌ندای باكوور وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به دووه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ، له مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك بارزانی روونكرده‌وه كه بۆ واژۆكردنی رێككه‌تنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنه نێوان هه‌رێمی ئێرله‌ندای باكوور و هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست كه واژۆكردنی ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه ده‌رئه‌نجامی باشی بۆ هه‌ر دوولا هه‌بێت و ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارام و گه‌شه‌سه‌ندووه و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی راكێشانی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنی به‌ریتانی و هه‌رێمی ئێرله‌ندای باكووریش خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا هه‌بێت و راشیگه‌یاند كه مێژوویه‌كی هاوبه‌ش هه‌ر دوو هه‌رێم كۆده‌كاته‌وه ، بۆیه به هاریكاری ئابووری و بازرگانی نێوانیان ده‌توانن په‌یامێكی به‌هێز ئاراسته‌ی هه‌موو جیهان بكه‌ن .
باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیاش له عیراق ، وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین ته‌ئكیدی له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا كرده‌وه و روونیكرده‌وه كه به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی هه‌رێم ته‌حه‌دیاتێكی زۆری بۆ دروستكردووه كه ده‌كرێ پێكه‌وه رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه و به پێویستیشی زانی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ر دوولا له ئاست مه‌سه‌له سیاسی و ئابوورییه‌كاندا به‌رده‌وامی هه‌بێت .
كونسوڵی گشتی پێشووی به‌ریتانیاش له هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ پشتگیرییه‌كانی به‌رێزیان له ماوه‌ی كاركردنیدا له هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی گشتی نوێشی به سه‌رۆك بارزانی ناساند.
له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی بۆ ئاماده‌بووانی دووپاتكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به هه‌مان شێوه و به بایه‌خێكی زۆره‌وه ده‌ڕاونێته په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و هه‌رێمی ئێرله‌ندای باكوور و رایگه‌یاند كه زه‌مینه‌یه‌كی له بار بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه و هه‌رێمی كوردستان له زۆر بواردا هه‌نگاوی باشی بڕیوه و ئێستاش پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژانه‌وه‌ی كه‌رته جۆاروجۆره‌كاندا به‌رده‌وامه ، بۆیه هه‌رێم پێی خۆشه كه به‌ریتانیا به‌گشتی و هه‌رێمی ئێرله‌ندای باكوور له رێگه‌ی كار ئاسانی و هاندانی كۆمپانیاكانیان به گروتینه‌وه به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له باڵیۆز و كونسوڵی گشتی نوێ كرد به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونیانه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ كونسوڵی گشتی پێشوو خواست له‌و ئه‌ركه‌ی كه پێی ده‌سپێردرێ و ستایشی رۆڵی كرد له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا.