دەنگۆى دانەمەزراندنى پۆلیسى هاتووچۆ لە دەرەوەى شارى سلێمانى رەتدەکرێتەوە

دەنگۆى دانەمەزراندنى پۆلیسى هاتووچۆ لە دەرەوەى شارى سلێمانى رەتدەکرێتەوە
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هاتووچۆى شارى سلێمانى ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ئەمساڵ دامەزراندنى پۆلیسى هاتووچۆ تەنها بۆ ناو مەڵبەندى شارى سلێمانیە و ئەوانەى دەرەوەى شار ناگرێتەوە.

دواى ئەوەى چەند هاوڵاتیەک دەیانویست وەک پۆلیسى هاتووچۆ دابمەزرێن و لە سنورى ئیدارەى راپەڕین ئەوەیان پێراگەیەنرابوو کە فۆڕمى دامەزراندن ئەمساڵ تەنها دەدرێت بە هاوڵاتیانى سەنتەرى شارى سلێمانى، پەیامنێر پەیوەندى کرد بە گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هاتوچۆى شارى سلێمانى، بەختیار محەمەد، ناوبراو بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند:\" ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوەو ئەمڕۆ لە شارى سلێمانى ئەو فۆڕمانە بە بێ جیاوازى شوێنی دانیشتن، بۆ سنورى پارێزگاى سلێمانى دابەش دەکەین\"".

بەختیار محەمەد گوتى: چەند مەرجێک بۆ دامەزراندن وەک پۆلیسى هاتووچۆ دیارى کراوە بەوەى کە پێویستە تەمەنى لە 18 – 35 ساڵى بێت ، باڵاى لە 165 سانتیمەتر کەمتر نەبێت، بڕوانامەى لە 9 ى بنەڕەتى بەرەوخوارەوە نەبێت، رەگەزنامەى عێراقیشى هەبێت."
Top