وتەبێژی سەرۆكایەتی: سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

به‌ڕێز دلشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى ڕاگه‌ياند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
ده‌رباره‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ش، ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆده‌بێته‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسه هاوبه‌شه‌کانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.