چوار مانگە بەرهەمهێنان و سیانەکردنەوەى پاڵاوگەى سووتەمەنى سلێمانى راگیراوە

چوار مانگە بەرهەمهێنان و سیانەکردنەوەى پاڵاوگەى سووتەمەنى سلێمانى راگیراوە
بەڕێوەبەرى پاڵاوگەى سلێمانى رایگەیاند، دواى خنکانى ئەندازیارێکى نەوت لە عەمبارێکى پاڵاوگەکە، بە بڕیارێکى وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى هەرێم بەمەبەستى سیانەکردنەوەى پاڵاوگەکە، بەرهەمهێنانى جۆرەکانى سوتەمەنى لەو پاڵاوگەیە وەستاوە.

بەڕێوەبەرى پاڵاوگەى سوتەمەنى سلێمانى، کەمال تەها، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند:\" دواى ئەوەى لە 21 ى ئازارى ئەمساڵ لەکاتى رایکردنى کارێکى پاڵاوگەکە، ئەندازیار تاریق ئەحمەد، کەوتە عەمبارێکى پاڵاوگەکە و گیانى لەدەستدا، بە بڕیارێکى وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى هەرێم بەمەبەستى سیانەکردنەوە کارەکانى بەرهەمهێنان لە پاڵاوگەکەمان وەستا کە تا ئێستاش ئەو بڕیارە نەچوەتە بوارى جێبەجێکردن و بە هەڵپەسێردراوى ماوەتەوە\"".

کەمال تەها گوتى، پێش پێنج ساڵ لەمەوبەر سەرۆک کۆمارى عێراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕێک بوجەیان بۆ نۆژەنکردنەوەى پاڵاوگە تەرخانکرد و بۆ ئەو مەبەستەش رێککەوتن لەگەڵ لیژنەیەکى وەزارەتى پیشەسازى عێراق کرا بۆ نۆژەنکردنەوەى بەشەکانى پاڵاوگەکە، بەڵام دواى چەند کارێکى کەم بەداخەوە کارەکەى جێهێشت.

کەمال تەها رونیشیکردەوە، تا ئێستا لەگەڵ پەرلەمان و لایەنە پەیوەندارەکانى تر لەسەر ئەو بابەتە قسەمان کردووە و ئومێد دەکەین جارێکى تر کارەکانى سیانەکردنەوە و زیادکردنى پێویستى و ئامێر بۆ پاڵاوگەکە بکەوێتە بوارى جێبەجێکردن کە رۆڵى خۆى لە پڕکردنەوەى بەشێکى دیاریکراوى سوتەمەنى بازاڕەکانى هەرێم دەبێت.

"
Top