تەقینەوەی بۆمبێك له که‌رکووک 3 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه.
سەرچاوەیك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك، رایگەیاند سەر لەبەیانیی ئەمرۆ لە گەرەكی 1 حوزیێران لە كاتی تێپەرینی كاروانێكی هێزەكانی پۆلیس، بۆمبێك به کاروانه‌که‌دا تەقییەوه و له ئاکامدا پۆلیسێک گیانی له‌ده‌ست دا و ئەفسەریك و پاسەوانێك بریندار بوون.
سەرچاوەكە، گووتی ئەو ئەفسەرە لەكاتی چوونی بۆ سەر داوامی رۆژانەی تووشی ئەو ڕووداوە بووە و بریندارەكانیش راوانەی نەخۆشخانە كراون و کوژراوه‌که رەوانەی هۆبەی دادی پزیشكی کراوه.
ئیستا هێزە ئەمنیەكان خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ن و تا ئێستا هیچ لایەنێك ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.