فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون له سه‌رۆكايه‌تيى حكوومه‌ت داده‌مه‌زرێت
له سه‌ره‌تاى كۆبووه‌كه‌دا بڕيارى دانانى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون و په‌يڕه‌وى فه‌رمانگه‌كه په‌سند كرا. ئه‌م فه‌رمانگه‌يه كه ده‌بێته يه‌كێك له پێكهاته‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران و ڕاسته‌وخۆ به سه‌رۆكى حكوومه‌ته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، كار بۆ به‌دواداچوون و دڵنيابوون له جێبه‌جێكردنى سياسه‌ت و ڕێسا و بڕيار و ڕێنماييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به باش‌ترين شێوه و له كاتى خۆي‌دا جێبه‌جێ بكرێن. ئه‌م فه‌رمانگه‌يه به‌رپرسێكى ده‌بێت به پله‌ى وه‌زير و جێگر و بۆردێكى هاوكارى ده‌بێت كه به پێى په‌يره‌وى په‌سندكراو؛ كار ده‌كات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و له پێناو سه‌لامه‌تيى هاتوچۆدا، بڕيار درا ڕێگه سه‌ره‌كيه‌كان و جاده و شه‌قامه‌كانى ناو شاره‌كانيش ڕۆژانه بۆ ماوه‌ى 12ى كاتژمێر؛ له هه‌شتى به‌يانييه‌وه تا هه‌شتى ئێواره به ڕووى ئه‌و لۆرى و بارهه‌ڵگر و تانكه‌رانه‌دا دابخرێن كه كه‌لوپه‌لى جۆراوجۆر و به‌رهه‌مه‌كانى نه‌وت و سووته‌مه‌نى له هه‌رێمى كوردستان ده‌گوازنه‌وه.
ده‌رماڵه‌كان به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بوو كه بڕيار درا ئه‌و ليژنه‌يه‌ى بۆ پێداچوونه‌وه به ده‌رماڵه‌كاندا دامه‌زراوه، لێكۆڵينه‌وه و به‌دواداچوون بكات بۆ ئه‌وه‌ى كه‌موكوڕييه‌كان چاك بكرێن و هه‌وڵ بدرێت له بودجه‌ى ساڵى داهاتووى 2013دا په‌سند بكرێت.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بڕيارى جێبه‌جێكردنى ياساى دامه‌زراندنى ده‌زگاى فڕۆكه‌خانه‌ى مه‌ده‌نى له هه‌رێمى كوردستان دا كه به‌و پێيه له پێناوى ڕێكخستن و ڕێكوپێككردنى ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌چوونى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌زگاكه داده‌مه‌زرێت و سه‌ر به وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌ياندن ده‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران هه‌روه‌ها بڕيارى دا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌ياندنه‌وه، بۆ پرۆژه‌ى دامه‌زراندنى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له عيراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌ستنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به عيراق و دنياوه؛ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عيراقدا بكات و لايه‌نه په‌يوه‌ندداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم ڕاسپێردران بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رباره‌ى ئه‌م پڕۆژه‌يه به‌دواداچوون بكه‌ن.
ڕ‌ێزلێنانى هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبيران و وه‌رزشوانانى دێرين لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بوو. له‌مباره‌يه‌شه‌وه بڕيار درا سيسته‌مێك بۆ ڕێزلێنان و دابه‌شكردنى هاوكارييه‌كان ئاماده بكرێت و به شێوه‌يه‌كى ڕێك‌وپێك جێبه‌جێ بكرێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتگيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سينه‌ماى كوردى و سينهماكارانى كورد له هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه دووپات كرده‌وه و ڕايگه‌ياند كه \"ده‌بێ پڕۆژه‌يه‌ك بۆ هاوكارى و پشتگيريكردنى سينه‌ما و سينهماكارانى كورد له هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه هه‌بێت\"". له‌مباره‌يه‌شه‌وه وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕا‌سپێردرا بۆ ئه‌وه‌ى كار له سه‌ر پڕۆژه‌كه بكات.
هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى وه‌به‌رهێنان لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بوو كه گفتوگۆيه‌كى تێروته‌سه‌لى له باره‌يه‌وه كرا و بڕيار درا ليژنه‌يه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساكه و چاككردنى كه‌موكوڕييه‌كانى دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانكاريى زياتر و ده‌رفه‌تى باشتر بۆ بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان دابين بكات."