لیوا جه‌بار یاوه‌ر : دژى هاتنه ناوه‌وه‌ى هێزى سه‌ربازین بۆ ناو شارى كه‌ركووك و دیاله
دواى ئه‌وه‌ى نورى مالیكى فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ، بڕیارى پێكهێنانى هێزێكى چه‌كدارى له ناوچه دابڕاوه‌كان راگه‌یاندبوو له ژێر ناوى \" هێزه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله \"" بۆ هه‌ردوو پارێزگاى دیاله‌و كه‌ركووك ،له‌م باره‌یه‌وه ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند \"" ئه‌مه ته‌نها پێشنیازه تائێستا نورى مالیكى بڕیارى له‌سه‌ر نه‌داوه و نه‌كه‌وتۆته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه .
لیوا جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێداوانێكیدا راگه‌یاند \"" پێكهێنانى ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ى به ناوى \"" ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله \""یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقه‌وه خراوته‌روو كه له هه‌ردوو شارى كه‌ركووك و دیاله جێگیر بكرێن ، ته‌نها پێشنیازێكه‌و تائێستا له‌لایه‌ن نورى مالكیه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر نه‌دراوه\"" .
لیوا جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ،له‌كۆبونه‌كانماندا حكومه‌تى ناوه‌ندمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه له‌ناردنى ئه‌و هێزه بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان به‌تایبه‌تیش شارى كه‌ركوك ، چونكه ئه‌و ناوچانه هه‌لومه‌جى تایبه‌تی خۆیان هه‌یه ، هاوكات شارى كه‌ركوك ئه‌منییه‌تى به‌ده‌ست هێزه‌كانى پۆلیسه ، بۆیه نابێت هێزى سه‌ربازى بچێته ناو شارى كه‌ركووكه‌وه .
رووداو
"