پەرلەمانتارێكی كوردی توركیا: ئەردۆگان لە چارەسەركردنی پرسی كورد رژد نییە

پەرلەمانتارێكی كوردی توركیا: ئەردۆگان لە چارەسەركردنی پرسی كورد رژد نییە
ئەحمەد تورك پەرلەمانتاری سەربەخۆی كورد لەسەر پارێزگەی ماردین ئەمڕۆ شەموو رای گەیاند، لەگەڵ ئەو بۆچوونانە نییە كە باس لە هەوڵی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لەو وڵاتە دەكەن.

رۆژنامەی \"ئەكشام\""ی توركیا لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لە ئەحمەد تورك سەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی گواستەوە، ئەردۆگان لە بری چارەسەركردن، سیاسەتی فەرامۆشكردن پێڕەو دەكا.

زیاتر گوتی، وتارەكانی دوو ساڵی دواییی ئەردۆگان سوكایەتیی بۆ كورد لەخۆ دەگرن و مایەی دڵنەوایی نین، وێڕای دوژمنداریەتی بۆ پارتی ئاشتی و دیموكراسیی كورد و ئەو رقوكینەی لە قسەكانی بۆ سیاسەتوانانی كوردی هەیە ئەوە دەسەلمێنێ كە لە چارەسەركردنی پرسی كورد رژد نییە.

حەوتووی رابردوو لەیلا زانا پەرلەمانتاری كورد رای گەیاند كە گەشبینە بەوەی ئەردۆگان توانای ئەوەی هەیە پرسی كورد لەو وڵاتە چارەسەر بكا.


-ئاكانیوز"
Top