سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاتنه‌وه‌ی ئیسراومیعراج له‌ موسڵمانانی جیهان وعیراق و هه‌رێمی كوردستان پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاتنه‌وه‌ی ئیسراومیعراج له‌ موسڵمانانی جیهان وعیراق و هه‌رێمی كوردستان پیرۆز ده‌كات
بسم الله الرحمن الرحيم
(( سبحان الذي أسرى بعبده ليلاً من المسجد الحرام الى المسجد الأقصى الذي باركنا حوله لنريه من آياتنا انه هو السميع البصير ))
صدق الله العظيم

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی پڕ شكۆی شه‌وره‌وی ئیسراو میعراجی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌د ئه‌لمسته‌فا (د.خ) ، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و موسڵمانانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م . هیوادارم هه‌موو ساڵێ‌ ئه‌م یاده‌ به‌ خێروخۆشی بگه‌ڕێته‌وه‌ و كوردستانیش هه‌میشه‌ ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو بێت.

مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
26ی ره‌جه‌بی 1433ی كۆچی
16ی حوزه‌یرانی 2012ی زایینی
Top