بارزانى و عەلاوى و سەدر: بەرپرسیاریەتیی تەقینەوەكانى دوێنێ لە ئەستۆى ئەوانەیە كە تاكڕۆن

بارزانى و عەلاوى و سەدر: بەرپرسیاریەتیی تەقینەوەكانى دوێنێ لە ئەستۆى ئەوانەیە كە تاكڕۆن
ئەمڕۆ سێشەم هەریەك لە مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمی كوردستان، موقتەدا سەدر سەرۆكى رەوتى سەدر و ئەیاد عەلاوى سەرۆكى لیستی عێراقییە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا سەركۆنەى تەقینەوە خوێناوییەكەى دوێنێ چوارشەمیان كرد و ئاماژەیان كرد كە بەرپرسیاریەتی ئەو تەقینەوانە دەكەوێتە ئەستۆى ئەوانەی بەتاكڕەوى پۆست و وەزارەتى تەناهی بەڕێوە دەبەن.

بەیاننامەكە دەڵێ كە ئیمزاى هەر سێ سەركردەى لە خوارەوە لەسەرە، لە روانگەى هەستی مرۆیی و نیشتمانی یەكگرتوو و لەسەر بنەواى یەكڕیزی بەرامبەر تیرۆر كە هەڕەشە لەو گەلانە دەكا كە وڵات بنیات دەنێن، سەركۆنەى تەقینەوەكانی دوێنێ ناوچەكانى عێراق دەكەین.

پتر گوتى، داوا لە حكوومەت دەكەین كار بۆ پاراستی گەل و خاكی وڵات بكا و هەموو بەرپرسیاریەتی دەكەوێتە ئەستۆى ئەو حكوومەتە، بەتایبەت لە بوارى تەناهیدا كە هەموو پۆست و وەزارەتەكان بەتاكڕەوانە بەڕێوە دەبا.

لە هەمان كاتدا داواى دەكەین ل حكوومەت خۆی بەدوور بگرێ لە هەموو جۆرە كاردانەوەیەكی تایەفی لە راگەیاندن و گۆڕەپاندا و هەوڵی یەكڕیزی سەرجەم پێكهاتەكانى وڵات بدا بۆ پاراستنی وڵات و رۆڵەكانى بەبێ پەراوێزكردن و هێرشكردنە سەر هیچ لایەك بدا.

دوێنێ چوارشەم زنجیریەك تەقینەوە، 18 بۆمبی چێنراو، 18 ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژكراو و 6 هێرشی چەكدارى پارێزگەكانى \"ئەنبار، كەربەلا، كوت، بابل، نەینەوا، كەركووك، دیالە و بەغداى گرتەوە و تێیدا بەلانى كەم 318 كوشتی و برینداری لێ كەوتەوە. "
Top