هێرشی تیرۆرستی بۆ سه‌ر باره‌گایه‌کی پارتی له مووسڵ سێ برینداری لێکه‌وه‌ته‌وه
به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتیی دیموکراتی کوردستان، سه‌عید مه‌موزینی، به رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: له ئاکامی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه‌دا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری له‌ندکرۆزه‌ر له پشت یه‌کێک له باره‌گانی پارتی ته‌قییه‌وه و له ئاکامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ک و دوو هاووڵاتیی دیکه بریندار بوون و باره‌گاکه وێران بوو و خانووی هاووڵاتنیانیش له نزیک شوێنێ ته‌قینه‌وه‌که تێکڕووخان.
مه‌موزینی گوتیشی له ماوه‌ی که‌متر له هه‌فته‌یه‌کدا ئه‌وه دووه‌مین‌جاره باره‌گاکانی پارتی له سنووری مووسڵ ده‌کرێنه ئامانجی هێرشی تیرۆریستان.
شیاوی ئاماژه‌یه، ئه‌مڕۆ هاوکات باره‌گاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان له که‌رکووکیش کرانه ئامانجی هێرشی تیرۆریستان.