تورکیا پرۆژه‌یه‌ک تایبه‌ت به به‌خێوکردنی مانگا‌و شیره‌مه‌نی له هه‌رێمی کوردستان جێبه جێ ده‌کات
له دیدارێکه‌دا باس له هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی هه‌رێم و تورکیا و دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێکی تازه کرا بۆ پته‌و کردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له بواری کشتوکالڕ و ئاودێری، کونسڵی تورکیا روونی کرده‌وه که بریکاری وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی وڵاته‌که‌ی خوازیاره که ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌و ئاستێکی به‌رزتر هه‌نگاوبنێن ، له‌ته‌وه‌رێکی دیکه‌شدا ئاماژه به کۆنفرانسی وزه کرا که به‌م دواییه له هه‌رێمی کوردستان به‌ستراو ده‌روازه‌یه‌کی گرنگ بوو بۆ بره‌و دان به په‌یوه‌ندییه‌کان و هاندانی وه‌به‌رهێنان له بواری وزه‌و ئابوورییی نێوان هه‌ردوولا،هاوکات شاندی میوان باسی له پرۆژه‌یه‌کی وڵاته‌که‌ی بۆ به‌خێوکردنی مانگا کرد که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 2000 مانگا له هۆڵه‌ندا و به‌لجیکا هاورده بکرێت بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌لڕ دامه‌زراندنی کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی شیر .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری کشتوکالڕ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو روونی کرده‌وه که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گشت ئاسانکارییه‌ک ده‌خاته‌ڕوو به‌ڵام پێویسته به پێی ستانداردی جیهانی بێت و به پشکنینی ته‌ندروستیی ئاژه‌ڵدا ره‌ت بووبێت و خاڵی بێت له هه‌موو ده‌ردو نه‌خۆشییه‌ک،جه‌ختیشی کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی دیکه‌ی وه‌کو خانووی پلاستیک وتی: ئه‌م ئه‌زموونه سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناوه له‌رووی زیادکردنی به‌رهه‌می سه‌وزه‌و میوه له کوردستاندا و له ئێستاشدا که‌رتی تایبه‌ت و جووتیاران زیاتر روویان تێکردووه و وه‌زاره‌تیش پشتیوانی‌یان لێ ده‌کات. کونسڵی تورکیا ئاماژه‌ی به دراوسێیه‌تی نێوان هه‌رێم و وڵاته‌که‌ی کرد و بواری ئاڵوگۆڕی پسپۆر‌و شاره‌زای ته‌کنیکی و زانستی به خاڵێکی گرنگ بۆ پێشخستنی که‌رتی کشتوکالڕ و ئاودێری له‌قه‌ڵه‌م دا .