دۆسێی ئەنفال دەبرێتە دادگای لاهای

دۆسێی ئەنفال دەبرێتە دادگای لاهای
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكروانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لەلایەن حكوومەتی بەغداوە ئاگادار كراونەتەوە كە ئامادەكاری بۆ بردنەوەی روفاتی ژمارەیەك ئەنفالكراوی تر بكەن و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو شاندێكی وەزارەتەكە بە مەبەستی كاركردن لەسەر بە جینۆسایدناساندنی تاوانەكانی بەعس بەرانبەر كوردستان، سەردانی دادگای لاهای لە وڵاتی هۆڵەندا بكات.
گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم، فوئاد عوسمان، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: \"روفاتی 159 هاووڵاتی كە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی زنجیرەچیاكانی \""حەمرین\""ـەوە دەرهێندراون، نموونەی پشكنینیان وەرگیراوە و لەلایەن حكوومەتی بەغداوە ئاگادار كراینەوە كە بیانبەینەوە هەرێم\"".



گوتیشی، ئەو روفاتانە هەمووی ژن و منداڵن و دوای ئامادەكاری و كاری پێویست، دەیانهێنینەوە هەرێم لە مەراسیمێكی شایستەدا لە سنووری گەرمیان دەیاننێژین.



باسی لەوەیش كرد، لەلایەن هاووڵاَتیانی ئەو سنوورەوە پێیانڕاگەیەنراوە كە گۆڕی بەكۆمەڵی دیكەیش لەو سنوورە هەیە و بە نیازن لەگەڵ وەزارەتی مافی مرۆڤ بە مەبەستی دۆزینەوەیان بەدواداچوونیان بۆ بكەن.



فوئاد عوسمان گوتیشی كە هەوڵەكانی بەجینۆساید ناساندنی كورد بەردەوامن و بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو شاندێكی وەزارەت بە سەرۆكایەتیی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكروانی حكوومەتی هەرێم، ئارام ئەحمەد، سەردانی دادگای باڵای نێودەوڵەتی لە لاهای و وەزارەتی دادی هۆڵەندا بكات بۆ ئەوەی سەبارەت بە رێگە و پێشنیاز و كاری پێویست راوێژیان لەگەڵدا بكەن.

"
Top