له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له هه‌ولێر دێته ئه‌نجامدان
ئومێد خۆشناو ئه‌مرِۆ شه‌موو به ئاژانسی كوردستان به سایتی(گوڵان میدیا) ی راگه‌یاند \"ساڵی رابردوو یه‌كه‌م كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له شاری ئاماد له باكووری كوردستان ئه‌نجام درا، یه‌كێك له راسپارده‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه ئه‌وه بوو كه كۆنفرانسه‌كه ببێته ساڵانه و هه‌ر ساڵێكیش له پارچه‌یه‌كی كوردستان بێته ئه‌نجامدان، بۆیه ئه‌مساڵ له كوردستانی باشوور دێته ئه‌نجامدان\"".
روونی كرده‌وه \""كۆنفرانسه‌كه له به ناوی (له پێناو یه‌ك گوتاری نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی لاوانی كوردستان) له شاری هه‌ولێر دێته ئه‌نجامدان، ژماره‌یه‌ك بابه‌ت و توێژینه‌وه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دێنه پێشكش كردن\"".
\""له كۆنفرانسه‌كه‌دا دووپات له بوونی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی لاوانی كورد و یه‌ك ریزی و یه‌ك گوتاری له نێوان سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی لاوانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه\""خۆشناو گوتی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا \""ئه‌گه‌رچی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه، به‌ڵام لاوانی كورد له كازخستان و وڵاتانی دنیاش به‌شداریی تێیدا ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌لسه‌نگاندنێكی ووردی دۆخی لاوانی كورد له سووریا ده‌كه‌ین كه ئێسته له شۆرِشدان و دووپات له پشتوانی كردنیان ده‌كه‌ینه‌وه\"".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی لاوانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شداری تێیدا ده‌كه‌ن و 200 میوانیش ئاماده ده‌بن\""."