پاسەوانی وەزیر و پەرلەمانتارەكان كەم كرایەوە

پاسەوانی وەزیر و پەرلەمانتارەكان كەم كرایەوە
بەپێی بڕیارێكی سەرۆكایەتیی هەرێم، پاسەوانی وەزیر و پەرلەمانتارەكان كەم دەكرێنەوە و بۆ هەر وەزیرێك 6 پاسەوان، پەرلەمانتارێك 2 پاسەوان دەبێت.

بریكاری وەزیری ناوخۆ، فایەق تۆفیق، تایبەت بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: \"هەفتەی رابردوو لە سەرۆكایەتیی هەرێم بڕیارێك بۆ كەمكردنەوەی پاسەوانی وەزیرەكانی حكوومەتی هەرێم دەرچووە، لە كاتی دەرچوونیشی دەبێت كاری پێ بكرێت.\""

بریكاری وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بە هەندێك لە رێنماییەكانی ئەو بڕیارەدا، \""ئەگەر هاتوو هەر وەزیرێك خانەنشین كرا، تاكو یەك ساڵ یەك پاسەوانی دەمێنێتەوە و دواتر لێی دەسەندرێتەوە، یان هەر وەزیرێك لە كوردستان نەما پاسەوانی لێ دەسەندرێتەوە.\""

فایەق تۆفیق گوتیشی: \""ئەو بڕیارە ئەو وەزیرانەیش دەگرێتەوە، كە پێشتر خانەنشین كراون، تا ئێستا پاسەوانیان ماوە، لە دوای دەرچوونی ئەو بڕیارە پاسەوانەكانی لێ دەسەندرێتەوە، ئەو وەزیرانەیشی لە حكوومەتی ناوەندی دەستبەكار دەبن، دەبێت حكوومەتی ناوەند پاسەوانیان بۆ دابین بكات، نەك هەرێم.\""
"
Top