محەممەد مووسا، جێی كەمال كەركووكی دەگرێتەوە

محەممەد مووسا، جێی كەمال كەركووكی دەگرێتەوە
سێشەممەی داهاتوو، لە دانیشتنی یەكەمی خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان، محەممەد مووسا مستەفا، شوێنی كەمال كەركووكی دەگرێتەوە و سوێندی یاسایی دەخوات.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی كوردستانی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، دڵشاد شەهاب، گوتی: \"سێشەممەی داهاتوو كاك محەممەد مووسا مستەفا، كە لە ریزبەندی لیستی هاوپەیمانیی كوردستاندا بە ژمارە 63 هاتووە، سوێندی یاسایی دەخوات و جێی كاك دكتۆر كەمال كەركووكی دەگرێتەوە.\""

شەهاب گوتی: \""بەپێی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و پەرلەمان، هەر كاتێك و بە هەر هۆیەك ئەندامێكی پەرلەمان ئەندامێتی لە دەست دەدات، ئەوكات بەپێی ئەو لیستەی پێشتر ئامادە كراوە و كۆمیسۆن پەسەندی كردووە، هاوكات بەپێی ریزبەندی و لایەنەكە، كەسێكی تر جێی دەگرێتەوە.\""

ئەم ئاڵوگۆڕە دوای ئەوە دێت کە سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ‌و جێگره‌كه‌ى 15/2/2012 ده‌ستیان له ‌كارى په‌رله‌مانى كێشایه‌وه‌ و به‌پێى ریزبه‌ندیى لیستی هاوپەیمانیی کوردستانیش (محه‌ممه‌د مووسا) ژمارە ٦٣ كه‌ خه‌ڵكى قه‌زاى زاخۆیه‌ كاندیده‌ بۆ ئه‌وه‌ى لە شوێنی كه‌مال کەرکووکی دابنرێت."
Top