روونكردنه‌وه‌ی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئاوێنه
به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به پێی یاسا بڕیاری ده‌ستنیشانكردنی به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وه‌ك جێگر داوه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش له 15/2/2012 به نووسراو فه‌رمانی ده‌ستنیشانكردنه‌كه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كردووه، به‌ڵام پرسی سوێندخواردنی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ئیجرائێكی په‌رله‌مانییه و كات و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كه‌ش په‌یوه‌سته به په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌پێی ئاگاداربوونمان؛ هه‌تا ئێستا واده‌ی سوێندخواردنه‌كه هه‌ر ده‌ستنیشان نه‌كراوه تاوه‌كو (دووجار دوابخرێ) وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاوێنه باسی لێوه ده‌كات!!، بێجگه له‌وه‌ی كه په‌رله‌مان خۆیشی له ماوه‌ی رابردوودا له پشووی زستانه‌دا بووه.
بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان و رای گشتیی كوردستان له راستیی ئه‌م پرسه‌یه ئاگادار بن، به پێویستمان زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه رابگه‌یه‌نین.
وته‌بێژێك به ناوی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
6/3/2012