به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ گروپێكی قوتابیانی زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز جولیان شنایده‌ر سه‌رۆكی شاندی قوتابیانی زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یانی بۆ هه‌رێم روونكرده‌وه‌و گووتی هاتووین بۆ ئاشنابوونی زیاتر به هه‌رێمی كوردستان و كه‌لتوور و داب و نه‌ریت و شێوازی ژیانی گه‌لی كوردستان. هه‌روا گووتی له‌م گه‌شته زانستیه‌مان جه‌خت له‌سه‌ر گرینگی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه.
فه‌لاح مسته‌فا به‌خێرهاتنی شاندی قوتابیانی زانكۆكانی ئه‌ڵمانیای كرد و وه‌ك كه‌ناڵێكی دیكه‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و دونیای ده‌ره‌وه‌ی وه‌سف كرد. بۆ ئاشناكردنی شاندی میوان به مێژووی گه‌لی كوردستان و ئه‌و قۆناغه سه‌خت و دژوارانه‌ی رووبه‌ڕووی شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد و نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆته‌وه، به‌ڕێز فه‌لاح مسته‌فا به‌دووروو درێژی باسی له شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد كرد بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی رژێمه دیكتاتۆریه‌كان له عیراق و خه‌بات كردن له پێناو پاراستنی ناسنامه‌ی گه‌لی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی بۆ گه‌له‌كه‌مان.
دواتر به‌ڕێزیان باسی له به‌هاری كوردی و راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان كرد له‌ساڵی 1991 و دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی. ئینجا تیشكی خسته سه‌ر ئازادبوونی عیراق له‌ده‌ست رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام له‌ساڵی 2003 و بونیادنانی عیراقی تازه كه تێیدا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق رۆلیان هه‌بێت له پرۆسه‌ی سیاسی وڵات.
فه‌لاح مسته‌فا گووتی دوای ساڵی 2003 به پشت به‌ستن به ده‌ستووری عیراق ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌خسا كه له نێوه‌نده سیاسیه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به فه‌رمی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵ بناسرێت. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت و به پێی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه توانی له یه‌ك كاتدا ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم بپارێزێت و هه‌موو توانای خۆی بخاته‌گه‌ڕ له پێناو گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاجیاكان، چونكه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی سیاسه‌تی رژێمی به‌غدا له‌هه‌موو رووێكه‌وه وێران ببوو.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت باسی له ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه كرد و گووتی حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تی كرانه‌وه به رووی جیهان و دروستكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه په‌یڕه‌و ده‌كات. بۆیه ئێستا 24 وڵات نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێم هه‌یه‌و هاوكات حكومه‌تی هه‌رێمیش 13 نوێنه‌رایه‌تی له ده‌ره‌وه هه‌یه، چاوه‌ڕووان ده‌كرێ ئه‌م ژماره‌یه له هه‌ردوولاوه به‌ره‌و زیاتر بچێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا فه‌لاح مسته‌فا باسی له بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و قه‌یرانی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و رۆڵی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانی كرد بۆ هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و خۆبه‌دوور گرتن له‌هه‌ر جۆره توندوو تیژیه‌ك دژی یه‌كتری. هاوكات باسی له پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد‌و گووتی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی حكومه‌تی فیدڕاڵ تا ئێستا چه‌ند پرسێكی گرینگ له نێوان هه‌ردوولا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا قوتابیان چه‌ندین پرسیار‌و بیر‌و رایان ئاڵوگۆڕ كرد له‌سه‌ر ئه‌مڕۆو ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و عیراق. ئه‌مه‌و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.