له یادی21 ساڵه‌ی راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستاندا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
له( رانیه)ـی ده‌روازه‌وه تا خانه‌قینی پڕ له زام، سه‌روه‌ری بێ وێنه له مێژووی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا تۆمار كرا كه له كاتی خۆیدا وه‌كوو رووداو تا نه‌ورۆزی رزگار بوونی دڵی كوردستان ( كه‌ركووك)ـی شكۆمه‌ند به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام وه‌كوو هه‌ڵكه‌وتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه وه‌رچه‌رخانێك له كاروانی هه‌ڵكشاوی خه‌بات و به‌رخوداندا و نه‌خشه‌رێی بۆ دامه‌زراندنی پایه‌كانی سستمی سیاسی دیموكراتی و دابین كردنی مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی داڕشت و، بووه ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ی رێگای له‌به‌رده‌م هێزه سیاسییه‌كاندا رۆشنكرده‌وه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم. تا ئه‌مڕۆكه‌ش راپه‌ڕین وه‌كوو ئامانج و ئاوات، وه‌كوو جیهانبینی و ستراتیژ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته ناوخۆییه‌كان و پته‌وكردنی یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پڕكێشییه جۆراوجۆره‌كان به‌رده‌وامه و تین و تاوی ماوه.
راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 كه وه‌ڵامی گه‌لی كوردستان بوو بۆ جه‌ور و سته‌می به‌عس و ئه‌نفالكردن و كیمیاباران و راگواستن و به‌عه‌ره‌بكردن و خاپووركردنی كوردستان و هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دروستكراوه، حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان ده‌رهه‌ق به كورد و توركمان و ئاشووری و كلدان و گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كوردستان كردوویانه، هاوكات به‌رهه‌می ئه‌زموونی شۆڕشگێڕی گه‌لی كوردستان بوو كه به درێژایی سه‌ده‌یه‌ك، شۆڕش له دوای شۆڕش و راپه‌ڕین له دوای راپه‌ڕین، تا ده‌گات به شۆرشی ئه‌یلوولی مه‌زن و گوڵانی پێشكه‌وتنخواز كه‌ڵه‌كه ببوو.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌می هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خه‌ڵكی كوردستان بوو كه له قوتابخانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی و گیانفیدایی پێشمه‌رگه و رێبازی بارزانی نه‌مر و كۆی خه‌باتی گشت لایه‌نه سیاسی و كه‌سایه‌تییه رۆشنبیر و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌زموون كرابوون و ببوونه داینه‌مۆی جۆشدانی گیانی به‌گژاچوونه‌وه‌ی دیكتاتۆری و كۆشش كردن بۆ ئازادی و سه‌رفرازی و دابیكردنی بنه‌ماكانی سستمی سیاسی دیموكراتی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و، گۆڕینی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری بۆ هوشیاری پابه‌ندبوونی نیشتمانی و، چه‌سپاندنی پرینسیپه‌كانی ماف و ئه‌ركی هاوڵاتی و، بڕوا بوون به پێكه‌وه‌ژیانی ئاسووده و یه‌كتر قبوڵكردن و كاركردنی هاوبه‌ش بۆ بنیاتنانی وڵات.
ئێمه كه ئه‌مڕۆ یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه مێژووییه ده‌كه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، به شانازییه‌وه ته‌ماشای قوربانی و خۆڕاگری و سه‌روه‌ری و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، هاوكات به به‌رچاو رۆشنیشه‌وه له كه‌موكورتییه‌كان ده‌ڕوانین و به گیانی ره‌خنه‌گرانه‌ی بونیاتنه‌رانه‌وه یه‌ك به یه‌كیان به‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه و له هۆكاره‌كانیان ده‌كۆڵینه‌وه و رێگه‌چاره‌ی گونجاویان بۆ داده‌نێین و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان و هه‌موو هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا، له‌پێناویاندا كار ده‌كه‌ین.
له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش، دووپاتی پابه‌ندبوون به ده‌ستووره‌وه ده‌كه‌ینه‌وه. جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و ده‌ستووره ته‌نیا مه‌رجه‌عێكه بۆ بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی و فیدرالیزم و دابینكردنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق و ریشه‌كێشكردنی هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی زه‌مینه بۆ دروستبوونه‌وه‌ی دیكتاتۆری و باڵاده‌ستی تاكڕه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان ئایینێك یان مه‌زهه‌بێك یان گروپێكی سیاسی ساز ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر له‌م رووه‌وه پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی ناوچه دابڕێنراوه‌كان تا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، وه‌كوو به‌شێكی دانه‌بڕاو له ئامانجه‌كانی راپه‌ڕینی پڕ شكۆی گه‌له‌كه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌شمان، به ووردی چاودێری ئه‌و شه‌پۆلی گۆڕانكارییانه ده‌كه‌ین كه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه و له یادی راپه‌ڕینی به‌هاری گه‌له‌كه‌ماندا ئه‌و راستییه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌لی ئێمه و بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كه‌ی 20 ساڵ پێش گه‌لانی ناوچه‌كه كه‌وتووه له راماڵینی سته‌م و دیكتاتۆری و دامه‌زراندنی زه‌وینه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئازادی و دیموكراتی . ئێستاش ئێمه وێڕای لاگیریمان بۆ ئیراده‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لان، هاوكات له سه‌رینی گووتاری سیاسی و ئه‌نجامه‌كانه‌وه ئه‌و شه‌پۆلی گۆڕانكارییانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و، به‌دیهێنانی دیموكراتی و دابینكردنی مافی گه‌لانی ناوچه‌كه به‌گشتی و گه‌لی كوردمان به‌تایبه‌تی و مسۆگه‌ركردنی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ و پاراستن و رێزگرتن له جیاوازییه نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و ته‌رخانكردنی داهاتی نیشتمانی و تواناكانی هێزی كار بۆ گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، ده‌كه‌ینه پێوه‌ر بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامه‌كاندا. هه‌ر له‌سه‌رینی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌وه یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌ییمان به پێویستییه‌كی بێ چه‌ندوچۆن ده‌زانین كه ده‌توانین له‌م قۆناغه‌دا له رێی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نیشتمانییه‌وه دووپاتی بكه‌ینه‌وه و بیكه‌ینه مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان بۆ خه‌باتی ئاشتیخوازانه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كان و وه‌رگرتنی مافه‌كانمان.
له یادی 21 ساڵه‌ی راپه‌ڕینی پڕ شكۆی گه‌له‌كه‌ماندا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی نه‌مر و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان داده‌نه‌وێنین و په‌یمانیان بۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه پێشمه‌رگه‌ی وشیار و نیشتمانپه‌روه‌ر بین بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نیشتمانیدا ماون و ئه‌وان له قۆناغی به‌رگریدا گیانیان له‌پێناویاندا به‌خشی و ئێمه‌ش له قۆناغی بنیاتناندا به‌رپرسیارێتی دروست كردن و پاراستن و په‌ره‌پیدان ده‌گرینه ئه‌ستۆ و، له‌و پێناوه‌دا دڵسۆزانه و ئه‌مه‌كدارانه كار ده‌كه‌ین.
راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 مێژووییه‌كی به‌رده‌وامه و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و بزاڤی مه‌ده‌نی و ئازادییه‌كان به‌رهه‌می ئه‌ون و شانازییان پێوه ده‌كه‌ین و كارده‌كه‌ین بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانیان له رێی په‌ره‌پێدان و چاكسازیكردن تێیاندا.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی، نوێبوونه‌وه و گه‌شه‌پێدان، قبوڵكردنی جیاوازییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان، فراوانكردنی بازنه‌ی ئازادییه‌كان، راستگۆترین میكانیزمه‌كانی به‌رزو به‌رێز راگرتنی یادی راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی كوردستانن، ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان پابه‌ندین پێیانه‌وه و له پێناویان‌دا كار ده‌كه‌ین و ده‌ستی هاوكاری و پێكه‌وه‌یی بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسی و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درێژده‌كه‌ین.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
5ـی ئاداری 2012