پارتی، دەیەوێت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە کاتی خۆیدا بێت

پارتی، دەیەوێت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە کاتی خۆیدا بێت
بەرپرسی دەزگای گشتیی هەڵبژاردنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، خەسرۆ گۆران، دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بە ناڕاست ناو دەبات و دەڵێت: \"بە پێچەوانەوە ئێمە وەك پارتی زیاتر لە لایەنەكانی تر لە هەوڵی ئەوەداین هەڵبژاردنی پارێزگاكان لە وادەی خۆیدا بكرێت.\""
دوای دروستبوونی دەنگۆی ناڕازایبوونی هەر سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن، كە گوایا پارتیی دیموكراتی كوردستان لە هەوڵی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە، لە بەرامبەردا تایبەت بۆ ئاژانسی پەیامنێر بەرپرسی دەزگای گشتی هەڵبژاردنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، خەسرۆ گۆران، جیا لەوەی ئەو دەنگۆیەی بە ناڕاست ناو برد، گوتی: \""ئێمە لە كۆبوونەوەی ئەم دواییەی سەركردایەتیی پارتی داوامان لە گشت لایەنەكان كردووە، تاكو خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە وادەی خۆی، كە 27-9-2012یە ئامادە بكەن.\""

ناوبراو ئاماژەی دا كە پارتیی دیموكراتی كوردستان زیاتر لە هێز و لایەنەكانی تر لە هەوڵی ئەوەن، كە هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆیدا بكرێت، \""هیچ كات لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەكەدا نین.\"""
Top