سەرۆکی هەرێم، چوارشەممەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئەحمەد بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ‌ رادەسپێرێت

سەرۆکی هەرێم، چوارشەممەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئەحمەد بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ‌ رادەسپێرێت
فوئاد حوسێن ئەمڕۆ دووشەممە 5/3/2012 لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد كە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی، چوارشەممەی داهاتوو 7/3/2012 بە فەرمی نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئەحمەد بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم رادەسپێرێت.


سەرۆكی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، هەروەها رایگەیاند كە نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و عیماد ئەحمەد وەك جێگر، لە رۆژی راسپاردنیانەوە بە فەرمیی لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە، ماوەی 30 رۆژیان لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم پێكبێنن و بە مەبەستی متمانەپێدان، پێشكەشی پەرلەمانی كوردستانی بكەن.

فوئاد حوسێن، لە درێژەی لێدوانەكەیدا پێشبینی ئەوەی كرد كە بەر لە كۆتایی هاتنی وادە یاساییەكە، كابینەی نوێی حكوومەت پێك بهێنرێت.
Top