بۆ گۆڕان، تاڵەبانی: \"شكستەكانمان، شەڕەكان و سەركەوتنەكانمان موشتەرەكن\"""

بۆ گۆڕان، تاڵەبانی: \
سەرۆككۆماری عێراقی فیدراڵ و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، جەلال تاڵەبانی، گۆڕانكاری و چاكسازینەكردن لە نێو حزبەكەیدا دەخاتە ئەستۆی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاماژەیش دەدات كە لەگەڵ ئەواندا دەستكەوتەكان و شكستەكانیان موشتەرەكە، شەڕەكان و سەركەوتنەكانیشیان موشتەرەكن.
لەبارەی گۆڕانكاری لە ناو یەكێتیدا، تاڵەبانی، لە چاوپێكەوتنێكیدا كە لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی هاووڵاتیدا بڵاو بووەتەوە، پێیوایە كاتی ئەوە هاتووە یەكێتی گۆڕانكاری لە كاری خۆی و رەفتار و پەیوەندییەكانی خۆی بكات، هەروەها گۆڕانكاری لە سەركردایەتی و دروشمەكانی خۆیدا بكات، ئاماژەیش دەدات كە دەبێت بە جیددی بیری لێ بكاتەوە و ئەو گۆڕانكارییەی پێویستە بیكات.

تاڵەبانی، گۆڕانكاری و چاكسازینەكردن دەخاتە ئەستۆی بزووتنەوەی گۆڕان و دەڵێت: \"پێش ئەوەی ئەو برادەرانەی گۆڕان جیاببنەوە، ئێمە بڕیاری گۆڕانكاری و چاكسازییمان لە ناو یەكێتی دا، بۆ ئەو بڕیارەش لیژنەمان دروست كرد و بەشی زۆری لیژنەكانیش ئەو برادەرانە لێی بەرپرس بوون، كە لێمان جیا بوونەوە! ئەوكاتە ماوەیەكمان دانا بۆ ئەوەی لیژنەكان پڕۆژەكانی خۆیان بۆ چاكسازی بهێننەوە، بەڵام ئەوان لە جیاتی ئەوەی پڕۆژەی گۆڕانكارییەكان بهێننەوە، بڕیاری ئەوەیان دا جیا ببنەوە!\""

تاڵەبانی، لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا ئاماژە بە پڕۆژەكەی خۆی

دەكات بۆ جیابوونەوەی حیزب لە حكوومەت، كە ئەوكات نوسخەیەكی بۆ سەرۆكی ئێستای بزووتنەوی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا، ناردووە و ڕای ناوبراویشی وەرگرتووە، ئەو دەڵێت \""ئەو پڕۆژەیەی كە لەم دواییانە پێشكەشم كرد بۆ جیابوونەوەی حیزب لە حكوومەت، پێشتر نوسخەیەكم بۆ كاك نەوشیروان نارد، تاكو سەرنجی خۆی بنووسێت، فیعلەن هەندێ‌ گۆڕانكاری تێدا كرد و بۆی ناردمەوە، تەنانەت رەئی ئەویشم وەرگرت.\""

جەلال تاڵەبانی، لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژە بە گرتنەبەری رێگەچارە دەدات بۆ لێكنزیك بوونەوەی یەكێتی و گۆڕان و پێی وایە، شكست و سەركەوتنەكانیان و چاكە و خراپەكانیان هەردوولا لێی \""موشتەرەكن\""، هاوكات لایەنگری ئەوەیشە نێوانی یەكێتی و گۆڕان ئاسایی ببێتەوە، هاوكاری هەبێت لە نێوانیاندا لە جیاتی ناكۆكی، -\""ئەوەی پێویستە بكرێت ئاساییكردنەوە و دروستكردنی هاوپەیمانی و پێكەوە خەباتكردنە لە پێناو ئامانجە گشتیەكاندا، چونكە ئەگەر ورد ببینەوە و لە رووی مەوزوعییەوە زۆر لێك نزیكین و هیچ ناكۆكییەك لە نێوانماندا نییە، زۆر شتمان موشتەرەكە، چل ساڵ خەباتی یەكێتی زۆرێك لەو برادەرانەمان لەگەڵ بووە، لە چاك و خراپ موشتەرەكین، شەهیدمان موشتەرەكە، دەستكەوتەكان و شكستەكانمان موشتەرەكە، شەڕەكان و سەركەوتنەكانمان موشتەرەكە.\""

پاشان دەڵێت: \""وەك یەكێتی ئەوەمان سەلماندووە، جیابوونەوە لە خۆمان ناكەینە دوژمنایەتی، كاكە حەمەی حاجی مەحموود كە ئێستا سكرتێری حیزبێكە، یەكەم مەفرەزەی یەكێتی بووە و ئەندامی یەكێتی بووە، ئێستا ئێمە وەك برای خۆمان هاوكاری دەكەین و دۆستایەتیشی دەكەین، ئەمە لەگەڵ برادەرانی گۆڕان باشتر دەڕوات، چونكە سی چل ساڵ پێكەوە هاوخەبات بووین، ئیتر بۆچی نەتوانین پێكەوە دانیشین و هاوكار و هاوخەبات بین؟!\"""
Top