ئه‌مڕۆ شه‌پۆلی سه‌رماو به‌فربارین له‌هه‌رێم كۆتایی پێدێت
دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رماو به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامده‌بێت و كۆتایی پێدێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌شاری سلێمانی رێژه‌ی بارانبارین تائێستا گه‌یشتووه‌ته 386 ملم.
له سێ رۆژی رابردوودا شه‌پۆلێك له‌باكوری رۆژئاوای هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه‌و به‌ڕێژه‌ی جیاواز به‌فرو باران له‌ناوچه جیاجیاكاندا باری و له‌هه‌ندێك ناوچه‌شدا به‌هۆی به‌فربارینێكی زۆره‌وه رێگه‌ی هاتوچۆ گیرا، هه‌روه‌ها به‌هۆی بارینی به‌فرو بارانی زۆره‌وه ریَگه‌ی هاتوچۆكردن له‌زۆربه‌ی ناوچه سنورییه‌كاندا گیراوه‌و له‌گوندی شیوه‌رِه‌شی سه‌ر به‌ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران نزیكه‌ی یه‌ك مه‌ترو 80 سم به‌فرباریوه، زیاتر له 50-60 گوندی سنوری ناحیه‌ی باڵه‌كایه‌تی و 25 گوندی دۆڵی رۆست ریَگه‌ی هاتوچۆكردنیان گیراوه‌و خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ش داوا له‌تیمه‌كانی به‌فر راماڵین ده‌كه‌ن كه به‌هانایانه‌وه بچن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناوچه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كه‌یانی گرتووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گونده سنورییه‌كانی ناوچه‌كه ریَگای هاتوچۆكردنیان گیراوه‌و هه‌رچه‌نده برِیاربوویش بوو كه ئه‌مرِۆ 4-3 خاڵی سنوری حاجی ئۆمه‌ران بكریَته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بارینی به‌فریَكی زۆره‌وه تائیَستا لایه‌نی ئیَرانی نه‌یتوانیوه ناوچه‌كه پاكبكاته‌وه.