سه‌رۆك بارزانى له‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌بارى ته‌ندروستى سه‌رۆك تاڵەبانی پرسییەوە

سه‌رۆك بارزانى له‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌بارى ته‌ندروستى سه‌رۆك تاڵەبانی پرسییەوە
ئه‌مڕۆ 20-1 مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ سەرۆك مام جەلال سه‌رۆك كۆمارى عيراقی فیدراڵ، له‌ بارى ته‌ندروستى به‌ڕێزیانى پرسی و هیواى هه‌میشه‌ ساغ و سه‌لامه‌تى بۆ خواست.
له ‌به‌رامبه‌ردا سەرۆك تاڵەبانی سوپاسى سه‌رۆك بارزانى كرد بۆ ئه‌و هه‌واڵ پرسین و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌وه‌و له‌ سه‌قامگیری بارى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى خۆى دڵنیای كرده‌وه‌.
Top